باوکێک بۆ ڕزگارکردنی منداڵەکەی گورچیلەیەکی خۆی پێ بەخشی

2019-05-01

5618 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە نەشتەرگەرییەکی زۆر دەگمەندا باوکێک گورچیلەی پێگەیشتووی خۆی بە منداڵە دوو ساڵانەکەی بەخشی.

لە بابەتێکدا ماڵپەڕی بی بی سی ئاماژەی بە منداڵێکی دوو ساڵان کردووە، کە بەهۆی نەخۆشییەکەوە زیانی زۆر بە گورچیلەکانی گەیشتبوو، دەبوایە بە بەردەوامی لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێریی پزیشکاندا بێت.

لە بابەتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، لە بەرنامەی "Surgeons: At the Edge of Life"ی تایبەت بە کەناڵی بی بی سی دوو، چیرۆکی ئەم باوک و منداڵە نیشاندراوە.

ئاماژە بەوەش کراوە، ئەم جۆرە نەشتەرگەرییە زۆر دەگمەنە و ئەگەری سەرکەوتنیشی کەمە، بەڵام پزیشکانی نەخۆشخانەی منداڵانی بێرمینگهامی بەریتانی، توانییان گورچیلەی باوکەکە لە جەستەی منداڵە دوو ساڵانەکەدا بچێنن و، بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر تەندروستیی منداڵەکەی بەرەو باشبوون برد و سەرکەوتوو بوو.

هەموو بینەرانی بەرنامەکە دەستیان بە گریان کردبوو کاتێک باوک و منداڵەکە لە دوای نەشتەرگەرییەکە باوەشیان بەیەکدا کردبوو، باوکەکەش ئاماژەی بەوە کردووە، منداڵەکەی نیوەی خۆیەتی و ئەگەر پێویستی بکردایە هەردوو گورچیلەی خۆی پێ دەبەخشی.

Dad Lee told viewers that there was no question he wouldn't donate his kidney to his son - after doctors told the family Isaac would need a transplant to avoid the constant dialysis

Isaac's kidneys were damaged in the womb and to extend his life and prevent long-term dialysis, he was placed on the transplant list before his second birthday

Isaac after coming round from the risky procedure, which saw two top transplant surgeons Liam McCarthy and Khalid Sharif race against the clock to get the kidney into the little boy's body

Success: Isaac after surgery; the little boy is now recovering at home with his family

ز.ن