منداڵێک بەهۆی قوتدانی پاترییەک ڕووبەڕووی مەرگ بووەوە

2019-04-30

11649 جار خوێندراوەتەوە

+ -

منداڵێکی دوو ساڵان پاتریی کاتژمێرێکی باوکی بە هەڵە قوتدابوو و بە هۆیەوە باری تەندروستیی بە شێوەیەکی مەترسییدار تێکچووبوو و هەفتەیەک لە ژێر چاودێریی بەردەوامی پزیشکاندا بووە.

لە بابەتێکدا ماڵپەڕی USAToday ئاماژەی بە منداڵێک کردووە، کە ناوی ئەبەگەیل گالییە و دانیشتووی ویلایەتی تێکساسی ئەمریکایە، کاتێک باوکی پاترییەکی بازنەیی هێنابوو بۆ ئەوەی بیکاتە ناو کاتژمێرەکەیەوە، ئەبەگەیل پاترییەکەی کردبووە ناو دەمییەوە و قوتی دابوو.

 لە بابەتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەبەگەیل دەستبەجێ تەندروستیی تێکچووبوو و بەهۆیەوە چەندین جار ڕشابووەوە و ماددەی ڕەش لە ناو دەمی هاتبووە دەرەوە.

ئاماژە بەوەش کراوە، باوکی لە لێداونێکدا وتی، "دیمەنێکی زۆر ترسناک و دڵتەزێن بوو، کچەکەم لە ئازاردا دەگریا و هاواری دەکرد، بەڵام نەمدەزانی هۆکارەکەی چییە".

ئەبەگەیل بە خێرایی گەیەندرابووە نەخۆشخانە و ئێکس ڕەی بۆ کرابوو، پزیشکان بۆیان دەرکەوتبوو کە شتێکی بازنەیی قوتدابوو و لە سەرەتادا وایان دەزانی کە دیناری ئاسنینە، بەڵام لە دواییدا بۆیان دەرکەوتبوو کە پاترییەکی بازنەیی کاتژمێری دەستییە.

پاترییەکە لە جەستەی هێنرابووە دەرەوە و ماوەی هەفتەیەک لە ژێر چاودێریی بەردەوامی پزیشکاندا بووە، لە ئێستادا ئەبەگەیل تەندروستیی بەرەو باشبوون دەڕوات.

باوکی ئەبەگەیەل باسی لەوە کردووە، کە پێویستە دایک و باوکان ئاگاداری منداڵەکانیان بن و هیچ شتێکی بچووک و مەترسییداری وەک پاتریی و دیناری ئاسنین لە نزیک منداڵەکانیان دا نەنێن.

X-ray reveals the circular battery in her oesophagus, which was initially thought to be a coin

After weeks on feeding tubes (pictured), Abigayle is home but still suffers from breathing and digestive difficulties

Unsure whether her daughter would recover, mother Lacey Walters (pictured together) was 'so worried'

The battery acid partially burnt through Abigayle's esophagus wall, leaving her in severe pain. She is pictured in hospital recovering after surgery to remove the lodged object

 ز.ن