منداڵێکی هەشت ساڵان بووەتە پاڵەوانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

2019-04-30

4407 جار خوێندراوەتەوە

+ -

منداڵێکی هەشت ساڵانی دانیشتووی وڵاتی بەریتانیا بوو بە یەکەم منداڵ لە مێژوودا کە دەستێکی دەستکردنی پێشکەوتووی لێببەسترێت.

لە بابەتێکدا ماڵپەڕی سی ئێن ئێن ئاماژەی بە منداڵێک کردووە، کە ناوی فرێدیی کووکە و دوای ئەوەی وێنەیەکی قوڵە دەستکردەکەی بڵاوبووەتەوە، وەکو "پاڵەوان"ی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەژمار کراوە.

لە بابەتەکدا ئاماژە بەوە کراوە، کۆمپانیای ئۆپن بایۆتیکزی بەریتانی بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژییای پێشکەوتوو ئەو قوڵە دەستکردەیان بۆ منداڵەکە دروستکردووە و بە پێی وتەی کۆمپانیاکە، ئەم تەکنەلۆژیا نوێیە ئەگەری هەیە چارەسەرەێکی زۆر باش بۆ کەسانی پێداویستیی تایبەت دابین بکات.

ئاماژە بەوەش کراوە، فرێدیی هەر لە منداڵییەوە قوڵی ڕاستی نەبووە و پزیشکان بە دایک و باوکیان وتبوو کە ڕەنگە ٢٠ ساڵ زیاتری پێبچێت پێش ئەوەی قوڵی دەستکردی پێشکەوتوو دروست بکرێت کە بتوانێت جێی قوڵی ڕاستی بگرێتەەوە.

دایکی فرێدیی لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی سی ئێن ئێن وتی، "کۆڕەکەم بە منداڵی زۆر گرنگی بە حاڵەتەکەی نەدەدا، بەڵام بە تێپەڕبوونی کات هەستی دەکرد لە هاوڕێکانی کەمترە و بەو هۆیەوە تووشی خەمۆکیی دەبوو".

وتیشی، "فرێدی ئێستا زۆر دڵخۆشە بە قوڵە نوێکەی و خۆی وەکو پاڵەوانە خەیاڵییەکان دەبینێت".

قوڵە دەستکردەکە ئاماژەی کارەباییەکانی مێشک وەردەگرێت و دەیانگۆڕێت بە جوڵەی ماسولکەیی.

Freddie Cook, 8, received his new Hero Arm last week.

 

The "Hero Arm" allows for precise movements and greater control for users.

 ز.ن