سەیرترین نەریتەکانی هاوسەرگیری لە جیهاندا

2019-04-29

13955 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هەموو وڵات و نەتەوەیەک نەریتێکی تایبەت بە خۆیان هەیە و ئاهەنگی هاوسەرگیرییش بەشێکە لە کولتووری هەموو میللەتێک، بەڵام لە هەندێک کولتووردا بە شێوازێکی سەیر و سەرسوڕهێنەر ئەو ئاهەنگانە بەڕێوەدەبەن کە ڕەنگە ببنە جێی سەرنجی هەموو کەسێک.

لە بابەتێکدا ماڵپەڕی "FunRumor" ئاماژەی بە ژمارەیەک لەو کولتوورە سەیرانە کردووە، لەوانە:

-تیرباران کردنی بووک – چین

 Shooting The Bride

لەناو بنەماڵەی یوگوری وڵاتی چین، زاوا دەبێت سێ تیر بنێت بە بوکەخانەوە، شێتانەیە؟ مەترسە تیرەکان تیژ نین و بوکەخان بە زیندویی دەمێنێتەوە. دواتر زاوا هەرسێ تیرەکە هەڵدەگرێتەوە و دەیان شکێنێت. بەمانای ئەوە دێت بۆ هەتاهەتایی بوکەکەی خۆشدەوێت.

-ڕەشکردنی بووک – سکۆتلاند

blackening of the bride

ئەم ڕێوڕەسمە لە نیوەڕۆی رۆژی ئاهەنگەکە دەبێت، هاوڕێ نزیکەکان و خزمانی بوک دەبێت قێزەونترین شت کە دەیدۆزنەوە کۆیبکەنەوە و بیڕێژن بە گیانی بوکەکەدا بۆ نمونە، شیری فڕێدراو و خواردنی ماوە و ماسی مردوو و قوڕ، پاشان چەند پەڕێک لەسەروی هەموو ئەمانەوە ئینجا دەیبەستنەوە بە دارێکەوە یان پایەیەکەوە، دوای ئەمە بووک دەبرێتە نزیکترین باڕ تاکو شەو و نابێت خۆی بشوات. مەبەست لەم ڕێوڕەسمە ئەوەیە ئەگەر بوکەخان توانای بەرگەگرتنی ئەم هەموو ناخۆشیەی هەبێت مانای وایە دەتوانێت بە سانایی لەگەل زاوادا بژی.

-تاشینی سەری بووک – چین

Butching Brides

یەکێکی تر لە کولتورە شێتانەکانی هاوسەرگیریی لە چین، ئەوەیە کە سەری بوکەخان بە تەواوی بتاشرێت لە ڕۆژی ئاهەنگەکەدا، بەو مانایە دێت زاوا بوکەخانی خۆشدەوێت لەبەر کەسایەتیەکەی و بەهەموو شێوەیەک نەک تەنها بۆ جوانییەکەی، ئێستا بیهێنەرە خەیاڵت خۆت ئامادەکردووە بۆ ئاهەنگی هاوسەرگیری، نینۆکەکەکانت رازاندووەتەوە و ماکیاژت کردووە و قژت ڕێکخستووە لەناوەڕاستی ئاهەنگەکە هەموو جوانیەکانت لەناوبچێ تەنها بۆئەوەی زاوا پیشانی بدات تۆی خۆشدەوێت.

-تف کردن لە بوکەخان – کینیا

Spitting-on-the-Bride-Massai-nation-Kenya

لەناو نەریتی بنەماڵەی مەسای کینیا، بوک ناخۆشی زۆر دەبینێت پێش دەستپێکی ئاهەنگی هاوسەرگیری. سەرەتا خەسوی دێت و هەموو قژی بۆ دەتاشێت و ئینجا چەوری دەکات بە ڕۆنی ئاژەڵ ئەوەش زیاتر بە چەوری دوگی مەڕ دەکرێت، باوکی بوکەخان دێت و تف دەکات بە سەری تاشراوی کچەکەی بەو مانایە دێت باوکی دڵتەنگە کە کچەکەی جێیدەهێڵێت و لەڕاستیدا تف کردنە کەسێک لای ئەوان واتای پیرۆز کردنیەتی، دوای ئەمە بوک و زاوا دەڕۆن لەو لادێیە و نابێت ئاوڕبدەنەوە و سەیری دواوە بکەن، ئەگەر بوکەخان سەیری دواوە بکات ئەوا بەرد بارانی دەکەن.

 -خاشاک کۆکردنەوە – ئەڵمانیا

Polterabend: Germany

لە ئێوارەی کۆتایی ئاهەنگەکە، هاوڕێ نزیکەکان و خزمانی هەردوو لا دێن بۆ ماڵی تازە. بوک و زاواکە و هەرچی قاپ و مەنجەڵی کە شوشەدروستکراوی ماڵەکەیە دەیشکێنن و زۆر جار خۆیان کەلوپەلی لە شوشەدروستکراو دەهێنن لەگەڵ خۆیان وەک دیاری و پاشان دەبێت بیدەن بە زەویدا و وردی بکەن، زۆرترین شوشە شکاندن واتای زۆر دڵخۆشی و بەختەوەریی ئەو دوو هاوسەرەیە، ئەوان پێیان وایە دەنگی ناخۆشی شکاندنی قاپەکان شەیتانەکان دوور دەخاتەوە و بەختی باش دەهێنێت بۆ ژیانی هاوسەرگیری، دواتر دەبێت بوک و زاوا هەمووی کۆبکەنەوە واتای خۆئامادەکردن بۆ ژیانێکی تازە و پڕ لە بەربەست.

-دارکاری کردنی ژێر پێی زاوا – کۆریا

Beating The Groom's Feet

ئەم نەریتە لە کۆریای باشورە، لەڕۆژی ئاهەنگەکە و دوای خۆ ئامادەکردنی زاوا، هاوڕێکانی دێن پێڵاوەکانی لەپێ دادەکەنن و قاچەکانی دەبەستنەوە و دەست دەکەن بە لێدانی بە دار یاخود بە ماسی، ئەمە بۆخۆشی دەکەن نەک ئازار دانی. بە واتای هێز دانە بە زاوا بۆ ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەی، هەندێ جار لەگەڵ ئەمەشدا تاقیکردنەوە و پرسیار لێکردنی زاوا دەست پێدەکەن بەو واتایەی جگە لەوەی زاوا بەهێزە زیرەکیشە.

-پلانی پێشوەختە بۆ گریان – چین

Preplanned crying china

لەناو بنەماڵەی "توجان "ی چین، نەریتەکە بەم شێوەیەیە، مانگێک پێش ئاهەنگەکە بووکەکە هەموو ڕۆژ بۆماوەی کاتژمێرێک دەگری، بەمانای خۆشی دەربڕین بۆ ئاهەنگەکەی، دوای هەفتەیەک دایکیشی بەشداریی گریانەکە دەکات پاشان داپیری بەشداریی دەکات، رۆژی ئاهەنگەکە هەموو ئافرەتانی بنەماڵەی بووک دادەنێشن و بە ئاوازی جیاواز دەگرین.

 -دزینی پێڵاوەکانی زاوا –هیندستان

stealong groom's shoes

هاوڕێکان و خزمانی بوکەخان تاکێک لە پێڵاوەکانی زاوا دەدزن دوای هاتنە ژورەوەی بۆ شوێنی ئاهەنگەکە، دەبێت خزمانی زاوا تا دەتوانن پارێزگاریی لە پێڵاوەکانی بکەن و نەهێڵن بیبەن هەرچەندە هەموو کات خزمانی بووک دەیبەنەوە لەم پێشبڕکێیەدا، بۆ گەڕاندنەوەی پێڵاوەکانی، زاوا دەبێت پارە بدات بە هەموویان ئەوان داوای چەندیان کرد، دەبێت بیدات ئەگەر نا ئەم زاوایە ناتوانێت هاوسەرگیری لەگەڵ ئەم بووکە بکات.