ڤیدیۆ.. منداڵێكی هەشت ساڵان بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر خوشکەکەی ڕزگار کرد

2019-04-28

9188 جار خوێندراوەتەوە

+ -

گرتەیەکی ڤیدیۆیی بە خێرایی بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەتەوە، کە تێیدا کوڕێکی هەشت ساڵان نیشان دەدات خوشکەکەی ڕادەکێشێتە دەرەوەی ئۆتۆمبێلێکەیان دوای ئەوەی لە لایەن کەسێکەوە دەڕفێندرێت.

لە بابەتێکدا ماڵپەڕی فۆسکنیوز ئاماژەی بە ڤیدیۆیەک کردووە، کە لە لایەن کامێرایەکی چاودێریی ویلایەتی ئۆهایۆی ئەمریکاوە گیراوە و دیمەنی ڕفاندنی ئۆتۆمبێلێک نیشان دەدات کە هێشتا دوو منداڵی تیادا بووە.

لە بابەتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، دوو منداڵەکە هیچ زیانێکیان پێنەگەیشتووە و پۆلیسی شاری میدڵتاون باسیان لەوە کردووە، دزەکە کەسێکی ئالوودەی هیرۆین بووە و خەڵکی هیندستان بووە.

ئاماژە بەوەش کراوە، نیتا کوبۆڕنی تەمەن ٦٩ ساڵ، کچەکەی هێنابوو بۆ نەخۆشخانە کاتێک دالڤیر سینگی تەمەن ٢٤ ساڵ چووبووە ناو ئۆتۆمبێلەکەیەوە و ڕفاندبووی، لە کاتێکدا دوو منداڵ هێشتا لە کورسی دواوەوەی ئۆتۆمبێلەکە بوون.

بەرپرسێکی پۆلیس دوای دەستگیرکردنی پیاوەکە لە لێداونێکدا بۆ میدایی WKRC ڕایگەیاند، "کورە بچوکەکە دەرگاکەی کردبووەوە و خوشەکەکی ڕاکێشابوو، بەڵام دزەکە کڵاوی كچەکەی گرتبوو و نەیهێشتبوو بڕوات".

وتیشی، "کوڕەکە وازی لە خوشکەکەی نەهێنابوو و لە کۆتاییدا توانیبوویان لە ئۆتۆمبێلەکە بێنە دەرەوە".

ئەمەش گرتە ڤیدیۆییەکەیە:

ز.ن