ئەو منداڵانەی ددانیان ناشۆرن مەترسیی تووشبوونیان بەم نەخۆشییە زیاد دەکات

2019-04-26

7386 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە توێژینەوەیەکی نوێدا ئاشکراکراوە، ئەو منداڵانە ڕۆژانە ددانیان ناشۆرن، ئەگەری هەیە لە داهاتوودا تووشی نەخۆشیی دڵ ببن.

لە بابەتێکدا ڕۆژنامەی گاردیەن ئاماژەی بە توێژینەوەیەکی نوێ کردووە، کە تێیدا زاناکانی زانکۆی هێلسینکی فینلاندا بۆ ماوەی ٢٧ ساڵ لێکۆڵینەوەیان لەسەر ٧٥٥ منداڵ کردووە کە داخورانی ددان و نەخۆشیی پوکیان لەگەڵدا بووە، بەهۆی نەشۆردنی ددان.

زاناکان بۆیاندەرکەوتووە، بە تێپەڕبوونی کات ئەو گرفتانە موولوولە خوێنەکانی ئەو منداڵانەی بەرەو تەسکبوونەوە بردووە و مەترسیی تووشبوونیان بە نەخۆشیی دڵ زیادبووە.

لە بابەتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، نەشۆردنی ددان مەترسیی داخورانی ددان و نەخۆشیی پوک زیاد دەکەن و، بەپێی دەرەنجامەکانی توێژینەوەکە، ڕێژەی نیشتنەوە و کۆبوونەوەی چەوری لەناو موولووکانی خوێندا زیاد دەکات.

ئاماژە بەوەش کراوە، لەکاتی تەسکبوونەوەی موولوولەکانی خوێندا، ڕێژەی خوێنی پڕ لە ئۆکسجین، کە بۆ ئەندامەکانی جەستە دەڕوات، بەرەو کەمبوونەوە دەڕوات، ئەمەش مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشیی دڵ، جەڵتە و مردنی پێشوەختە زیاد دەکات.

Image result for Children Brush their teeth

 ز.ن