ڤیدیۆی نمایشی ٣٨ هەزار قوتابی کۆنگفۆ شاولین پێکەوە

2019-04-26

12416 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هەزاران قوتابی کۆنگفۆ شاولین بە جل وبەرگی سوور و ڕەشەوە لە چین نمایشێکی سەرنجڕاکێشیان پێشکەشکرد و دیمەنێکی لە ڕێگەی مانگی دەستکردەوە گیراوە.

لە بابەتێکدا ماڵپەڕی بی بی سی ئاماژەی بە ٣٨ هەزار قوتابی کۆنگفۆ شاولین کردووە، کە نمایشێکی دێرینی کۆنگفۆ شاولینیان پێشکەش کردووە کە بە کۆنترین و بەناوبانگترین ستایلی هونەری بەرگریی لە خود هەژمار دەکرێت لە جیهاندا.

ماڵپەڕی بی بی سی لە زنجیرە بەرنامەیەکی نوێدا بە ناوی "زەوی" دیمەنی نمایشەکەی لە ڕێگەی مانگی دەستکردەوە لە بۆشایی ئاسمانەوە گرتووە.

ئاماژە بەوەش کراوە، لە نمایشەکەدا مامۆستایەک بە دەنگی بەرز فەرمان بە قوتابیەکان دەدات و ئەوانیش بە شێوەیەکی نایاب پێکەوە دەجوڵێن و بە چەندین شێوازی جیاواز دەوستن.

قوتابییەکان هەفتەی شەش ڕۆژ و ڕۆژانە شەش کاتژمێر بە بەردەوامی ڕاهێنانیان کردووە بۆ ئەوەی بتوانن ئەو نمایشە ئامادە بکەن.

ئەمەش گرتەی ڤیدیۆیی نمایشەکەیە:

 ز.ن