شاعیرێکی عێراقی لە هەولێر کۆچی دوایی کرد

2019-04-24

4763 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەمڕۆ شاعیری دیاری عێراقی خضير هادي لە نەخۆشخانەیەکی هەولێر کۆچی دوایی کرد.

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە رایگەیاند ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٤ی نیسانی ٢٠١٩ شاعیری عێراقی خضير هادي لە نەخۆشخانەیەکی هەولێر بەهۆی جەڵتەی مێشکەوە لە تەمەنی ٥٧ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

خضير هادي بەهۆی خوێنبەربوونی مێشکەوە باری تەندروستیی تێکچووە و لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.

شاعیر خضير هادي ساڵی ١٩٦٢ لە بەغدا لەدایکبووە، بەنووسینی شیعری گۆرانی ناوبانگی دەرکردووە، زۆرێک لە هونەرمەندە بەناوبانگەکانی عیراق شیعرەکانیان کردووە بەگۆرانی، وەک (كاظم الساهر، هيثم يوسف، حاتم العراقي، محمد عبد الجبار، علاء سعد، صلاح حسن، أحمد الصياد)، چەندین ئەلبوومی شیعری بڵاوکردووەتەوە. بەناوەکانی (اسوار الذهب، عنوان إلى صديق، ضاكت علي، الوداع يا امي، سيارة وجوال، عسل، أولادي، خسرتيني).

Search Bigger