خۆشەویستەکەم داعشە بە کوردی بڵاوکرایەوە

2019-04-22

5762 جار خوێندراوەتەوە

+ -

حبيبي داعش ناونیشانی ڕۆمانێکی عەرەبییەو لە ئێستادا ڕۆمانەکە وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی کوردی و بەناوی خۆشەویستەکەم داعشە بڵاوکراوەتەوە.

کتێبی حبيبي داعش لە لایەن نوسەری عەرەب هاجر عبدالصمد نوسراوە، لە لایەن زینە شاکر سلێڤانەییەوە کراوە بە کوردی، ناوى ڕۆمانەکە بە بادینى بە ناونیشانی (خوشتڤیێ من داعشە) بڵاوکراوەتەوە.

لە لێدوانێکدا بۆ دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی زینە شاکر سلێڤانەی وەرگێڕی ڕۆمانەکە بۆ زمانی کوردی، وتی "ڕۆمانەکە لە ٢٦٦ لاپەڕە پێکدێت و ناوەرۆکی ڕۆمانەکە باس لە ڕووداوە کومەڵایەتى و سەربازى و پلانگێرییەکانی داعش دەکات، ناوى ڕۆمانەکە لەوەوە هاتووە کە کارەکتەرێکی دیارى ڕۆمانەکە عاشقى کەسێکە لە نێو داعشدایە و پێکەوە هەڵدێن.

زینە شاکر سلێڤانەى لە ساڵی ١٩٩٥ لە شارى زاخۆ لە دایکبووە، ئێستا نیشتەجێی شاری دهۆکە، چەند ساڵێکە لە بواری نووسین و وەرگێڕاندا کاردەکات، نوێترین بەرهەمی وەرگێڕانی ئەم ڕۆمانەیە بۆ بادینی.

Image may contain: 1 person, text