پردی تیمساح بە یەکێك لە سەیرترین ناوچە گەشتیارییەکان دادەنرێت

2019-04-19

4863 جار خوێندراوەتەوە

+ -

زۆرینەی ئەو شوێنە گەشتیارییانەی کە خەڵك سەردانی دەکەن شوێنێکی کۆن و کەلتورین، بەڵام لە رووباری " Tarcoles" لە کوستاریکا پردرێك هەیە بە پردی تیمساح ناودەبرێت بەهۆی ئەوەی کە ژمارەیەکی زۆر تیمساحی گەورەی تێدایە.

لە بابەتێکدا ماڵپەڕی سی ئێن ئێنی عەرەبی ئاماژەی بەوەکردوە، پردی تیمساح " puente de cocodrilo" لەوەوە ناوی هاتووە کە هەندێك جار لەو ڕوبارەدا ١٢ تیمساح لە تەنیشت یەکەوە دەبیندرێت کە درێژییان دەگات بە ١٣ پێ  واتە چوار مەتر و زیاتر و هەروەها کێشیان زۆرە.

"جسر التماسيح"

ئەم تیمساحانە ڕەنگیان ڕەساسی تۆخن و زیاتر لە ویلایەتی فلۆریدا هەن بەتایبەت لەو شوێنانەی ئاوەکەیان سوێرە.

ئەم تیمساحانە ڕۆڵیان هەبووە لە باشترکردنی ئەو ناوچەیە لە ڕووی ئابورییەوە، بەجۆرێك کەسانێکی زۆر بوکەڵەی شێوە تیمساح دەفرۆشن بە گەشتیاران، هەروەها ئەو بەلەمانەی کە لەوێدا هەن بەجۆرێك دروستکراون کە وادەکات گەشتیاران بتوانن نزیك بنەوە لەو ئاژەڵانە و بیانبینن لە نزیکەوە.

تاوەکو ئێستا هیچ تێبینییەك نییە کە ڕێنمایی بە گەشتیاران بدات تا بزانن چۆن مامەڵە لەگەڵ تیمساحەکاندا بکەن.

"جسر التماسيح"

"جسر التماسيح"

ژ.ن