2018-08-23
73904 جار خوێندراوەتەوە
+
-
جۆری ئەو خواردنەی ئافرەتان لە قۆناغی دووگیانیدا دەیخۆن لە داهاتوودا کاریگەری لەسەر ئاستی زیرەکی منداڵەکانیان دەبێت، لەو خواردنانەش وەکو ماسی سەلەمون و ناوکە کولەکە.
ماڵپەڕی "عائیلەتی" لە هەواڵێکدا ئاماژە بەو خواردنانە دەکات کە ئافرەتان لە قۆناغی دووگیانیدا دەیخۆن کە هۆکارن بۆ زیادبوونی ئاستی زیرەکی منداڵ، ئەوانیش:
١. ماسی سەلەمون
دەوڵەمەندە بە ئۆمێگا ٣ و یۆد، پێویستە هەفتەی دووجار بخورێت.
٢. ناوکە کولەکە
ڕێژەی زینک لە لەشی کۆرپەلەدا زیاتردەکات و ئاستی چالاکی مێشکی باش دەکات.
٣. سەوزە
بەتایبەت ئەو جۆرە سەوزانەی کە گەڵاکانیان ڕەنگ سەوزی تۆخە وەکو شویت و نەعنا و سپێناغ و سڵق، پێویستە پێش و دوای دووگیانیش بخورێن.
٤. هێلکە
دەوڵەمەندە بە ماددەی ترشی کۆلین، کە چالاکی خانەکانی مێشک زیاتر دەکات و بیرەوەری بەهێز دەکات.

ئ.ل