ڤیدیۆ.. ژنێکی چینی بانگهێشتی هاوڕێکانی دەکات بۆ خواردنی مار

2020-03-26

36781 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە ئێستادا کە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا بڵاوبووەتەوە و خەڵکانێکی زۆر ترس لە دڵیان نیشتووە، ژنێکی چینی لە وڵاتی میسر بێ گوێدانە ئەمانە هەستاوە بە بانگهێشتکردنی هاوڕێکانی بۆ خوانێکی مار.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی ئەلعەرەبییە، دەزگاکانی ئاسایشی وڵاتی میسر هەستاون بە دەستگیرکردنی ژنێک کە سەرقاڵی برژاندنی ماری پاککراو بووە بۆ هاوڕێکانی کە خەڵکی چین بوون و دانیشتووی شاری قاهیرە بوون.

ئەمەش دوای ئەوەی دراوسێکانی ژنەکە بە پۆلیسیان راگەیاندووە کە بۆنی دووکەڵێکی نامۆ دێت لە ماڵەکەی پەنایانەوە و ترساون خواردنێکی مەترسیدار بێت.

کاتێک لایەنی پەیوەندیدار گەشتوونەتە شوێنەکە بینیویانە کە کۆمەڵێک کەسی چینی سەرقاڵی پاککردن و برژاندنی ژمارەیەکی زۆر مارن بۆ خواردن، دواتر هەستاون بە دەستگیرکردنیان کە دوو ژن و پیاوێک بوون.

ب.ع