بارام سەعید بۆ سەردەمی کۆرۆنا گۆرانییەکی بڵاوکردەوە

2020-03-26

6401 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هونەرمەندی گۆرانیبێژ بارام سەعید بۆ سەردەمی کۆرۆنا گۆرانییەکی وتووە و لە ئەکاونتی خۆی لە فەیسبوک بڵاویکردووەتەوە.

گۆرانییە نوێیەکەی بارام سەعید لە ژێر ناوی "بۆ سەردەمی ڤایرۆسە بێ ڕەحمەکەی کۆرۆنا"یە، کە محەمەد پاکژ هۆنراوەکەی نوسیوویە، ئاواز و ئامادەکردنی لەلایەن عادل حەسەن عەنەبییەوە بۆ بەئەنجام گەیەنراوە.

بارام سەعید لە ساڵی ١٩٦٦ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، لە منداڵیدا لە شاری ئەسفەهان لە ئێران ژیاوە، لە ساڵانی نەوەدەکاندا لە تیپی مۆسیقای ئەوکاتەی ئەسفەهان چەند گۆرانییەکی بۆ کەناڵەکانی ناوخۆی کوردستان وتووە، چووەتە دەرەوەی وڵات و لە ساڵی ٢٠٠٩ یەکەم ئەلبوومی بەناوی ڕۆژگاری نامۆ بڵاوکردووەتەوە، لە ئێستادا چەندین کلیپ و گۆرانی تایبەت بەخۆی هەیە.

ئ.ل