بەهۆی نەخۆشییەکی دەگمەنەوە پێستی منداڵێک زەردبووە

2020-03-15

6567 جار خوێندراوەتەوە

+ -

منداڵێکی بەریتانی بەهۆی نەخۆشییەکی بۆماوەییەوە کە کاریگەریی خستووەتە سەر جگەر و زراوی، رەنگی پێستی گۆڕاوە بۆ  زەرد.

لە ڕۆژنامەی میرەری بەریتانیدا هاتووە، جیما چانینگ و ئابی لوید ویب دایک و باوکی منداڵەکە ئاماژەیان بەوەکردووە، بە دۆخێکی قورسدا کاتەکانیان تێدەپەڕێت و منداڵەکەیان توشی توانج و گاڵتەی خەڵکی بووەتەوە.

جیما وتوویەتی "کاتێک لە ماڵ دەردەچین، خەڵکی دەربارەی منداڵەکەم پرسیاری زۆر دەکەن، هەندێکیان توانج و رەخنە دەگرن و گاڵتە بە منداڵەکەم دەکەن و بێزاری دەکەن".

وتوویەتی "بەهۆی ئەو ڕەخنانەی خەڵکەوە ناتوانین لە ماڵ بچینە دەرەوە، زۆربەی کات پرسیارەکانی خەڵکی بێزار و خەمبارمان دەکات، جارێکیان ئافرەتێک کاتێک منداڵەکەمی بینیوە پەیوەندی بە ڕۆژنامەنووسانەوە کردووە، وایانزانیوە توشی ڤایرۆسی جگەر بووە و من پشتگوێمخستووە".

لۆگان لەکاتی لەدایکبوونییەوە توشی نەخۆشیی Alagille بۆماوەیی بووە، کە لە مانگی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ لەدایکبووە و لەو کاتەوە ڕۆژانە ١٠ جۆر دەرمانی جۆراوجۆری پێدەدەین، بۆئەوەی جگەر و زراوی لەکارنەکەوێت.

ئەو جۆرە نەخۆشییە کاریگەریی خراپی لەسەر زراو دەبێت، بەجۆرێک جگەر ناتوانێت ئەو شلە زەردە لە جەستە بکاتە دەرەوە، بەوهۆیەوە بە پێستدا بڵاودەبێتەوە و ڕەنگی دەگۆڕێت بۆ زەرد، بەو جۆرە زیان بە جگەرەی دەگەیەنێت، لەگەڵ ئەوەشدا جەستەی بەباشی ماددە خۆراکییەکان نامژێت، هەر ئەمەش ڕۆڵی هەیە لە خاوبوونەوەی گەشەی منداڵەکە و لاوازبوونی.

Image result for حالة نادرة تصبغ بشرة رضيع بالأصفر

Image result for حالة نادرة تصبغ بشرة رضيع بالأصفر

Image result for حالة نادرة تصبغ بشرة رضيع بالأصفر

ئ.ل