چوار نیشانەی توشبوون بە شێرپەنجەی مێشک

2020-02-28

46961 جار خوێندراوەتەوە

+ -

شێرپەنجەی مێشک یەکێکە لەو جۆرانەی شێرپەنجە کە خەڵکی بە ڕێژەیەکی کەم لەچاو جۆرەکانی تر توشی دەبن، درەنگ درککردن بە نەخۆشییەکە مردنی بەدوادادێت.

ماڵپەڕی هێڵسی لە بابەتێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، نەخۆشی شێرپەنجەی مێشکە لە %١ی خەڵکی جیهان توشی دەبن، ئەمەش بەگوێرەی کۆمەڵگەی شێرپەنجەی ئەمریکی، یەکێکە لەو جۆرە شێرپەنجانەی نیشانەکانی کەمن وەک بەردەوام هەستکردن بە ژانەسەر و هەستکردن بە ماندوێتی.

بەپێی راپۆرتی ئەو دەستەیە دیارترین نیشانەکانی شێرپەنجەی مێشک بریتین لە:

- ژانەسەری بەردەوام بەبێ بوونی هیچ هۆکارێک و لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتدا ئازارەکەی توندتر دەبێت و دەرمانی ئازار شکێن کاریگەریی نابێت.

- بەشێوەی کاتی توانای بینین لەدەستدەدەن یاخود ئاستی بینینیان کەمدەبێتەوە.

- هەست بە لاوازی و ماندوێتی بەردەوام و کەمبوونەوەی چالاکی جەستەیی دەکەن، هەست بە سڕبوونی دەست و قاچیان دەکەن.

-لە قۆناغەکانی کۆتایی نەخۆشییەکەدا توانای قسەکردنیان نامێنێت.

Image result for 4 علامات صامتة على الإصابة بسرطان المخ أبرزها فقدان الرؤية

ئ.ل


زۆرترین خوێندراو