ڤیدیۆ.. ئارنۆڵد لەگەڵ گوێدرێژەکەی دەچێتە ئۆفیسەکەیەوە

2020-02-28

9792 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە گرتە ڤیدیۆیەکدا ئەستێرەی دیاری هۆڵیوود ئارنۆڵد شوارزنیگەر دەردەکەوێت کە لەگەڵ گوێدرێژەکە دەچێتە ئۆفیسەکەیەوە.

گرتە ڤیدیۆکە لە هەژماری ئینستاگرامەکەی بڵاویکردووەتەوە، تێیدا لەگەڵ گوێدرێژێکی بچوک و ئەسپێکی کورتەباڵادا دەچێتە ئۆفیسەکەیەوە، ئەسپەکە ناوی "بۆنی" و گوێدرێژەکە ناوی "لولو"ی لێناوە، لە خوار ڤیدیۆکەوە ئارنۆڵد نوسیوویەتی "ئەوە یەکەمجارە لولو لەگەڵم دێت".

روسیا تودەی ئاماژەی بەوەکردووە، ئارنۆڵد خاوەنی ئەسپەکەشە، لە چەند گرتە ڤیدیۆیەکی پێشتریدا دەردەکەوێت لەگەڵ خۆی دەیباتە ئۆفیسەکەیەوە.

ئارنۆڵد شوارزینگەر لە ساڵی ١٩٤٧ لەدایکبووە، لە بنەڕەتدا خەڵکی نەمسایە، یەکێکە لە ئەکتەر و کەسایەتییە سیاسییە ناسراوەکانی جیهان، فلمەکانی بینەرێکی زۆریان هەیە و چەندین خەڵاتی سینەمایی جیهانی وەرگرتووە.

This time I brought LuLu too.

A post shared by Arnold Schwarzenegger (@schwarzenegger) on

ئ.ل


زۆرترین خوێندراو