ڤیدیۆ.. سەرتاشێک لە ترسی کۆرۆنا بیرۆکەیەکی جیاوازی بەکارهێناوە

2020-02-28

5774 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر گرتە ڤیدیۆی سەرتاشێک بڵاوبووەتەوە، بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بیرۆکەیەکی جیاوازی بەکارهێناوە بۆ چاککردنی قژی کڕیارەکانی.

ماڵپەڕی ئیرەم نیوز گرتە ڤیدیۆکەی لە ئینستا بڵاوکردووەتەوە و نوسیوویەتی، ڤیدیۆکە لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان چین بڵاوبووەتەوە بەشێکیان گاڵتەیان بەو بیرۆکە کردووە و بەشێکی تر بە بیرۆکەیەکی زیرەکانە وەسفیان کردووە.

هەروەک لە گرتە ڤیدیۆکەدا دیارە سەرتاشەکە دەمامکێکی کردووە بە دەم و لوتییەوە، لەگەڵ ئەوەشدا شانەکەی کردووە بە دارێکیەوە و ئامێری قژ بڕینەکەشی کردووە بە دارێکی ترەوە، کە ماوەیەک لە نێوان خۆی و کریارەکەیدا دەهێڵێتەوە، ئەمەش وەک رێگەیەک بۆ خۆپاراستن لە توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و بەردەوام لە کارەکەی و دابینکردنی بژێوی ژیانی.

کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠١٩وە لە شاری وهانی چینەوە ڤایرۆسەکە بڵاوبووەتەوە، بەپێی نوێترین ئاماریش، ژمارەی ئەو کەسانەی تا ئێستا لە سەرانسەری دنیادا بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە بۆ دوو ھەزار و ٨٦٧ کەس و توشبوونیش بۆ ٨٣ ھەزار و ٧٣٤ کەس بەرزبووەتەوە، تا ئێستاش ٣٦ ھەزار و ٤٣٩ کەس چاکبوونەتەوە.

ئ.ل