ئاگرین یەکەمین ئەلبومی بڵاوکردەوە

2020-02-28

7712 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هونەرمەندی گۆرانیبێژ ئاگرین دڵشاد یەکەم ئەلبوومی بەناوی "تێناگەی" بڵاوکردەوە.

"تێناگەی" نوێترین و یەکەمین ئەلبومی ئاگرین دڵشادە، لە ١١ تراک پێکهاتووە، کە بەشێک لە تراکەکانی گۆرانییە فۆلکلۆرییەکانە و بە شێوازێکی نوێ وتوویەتییەوە.

گۆرانی تراکەکانی ئەلبومەکەی ئاگرین بریتین لە "گەر، هەموو کەسم، تێناگەی، برۆ دڵم، درۆیە، دوا نامە، شاری دونیا، بڵێم چی، بەداخەوە، سەعات چەندە، تۆ ئەو کەسەی و مینا گیان".

ئاگرین دڵشاد گۆرانیبێژ و ئاوازدانەرێکی خەڵکی کەرکوکە، ساڵی ٢٠١٤ پەیمانگای هونەرەجوانەکانی تەواوکردووە، خوێندکاری کۆلێژی هونەرەجوانەکانی زانکۆی سەلاحەدینە، یەکێکە لە هونەرمەندە گۆرانیبێژە گەنجەکانی ئەمڕۆ، چەندین ڤیدیۆکلیپ و گۆرانی تۆمارکراوی هەیە.

ئ.ل