ئایا خواردنی برنج و مەعکەرۆنی لە نانی ئێوارەدا تەندروستە؟

2020-02-28

9228 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پزیشکانی بواری خۆراک بۆ ئەو کەسانەی گرنگی بە خواردنی ژەمی ئێوارە دەدەن و برنج و مەعکەرۆنی تێدایە ئاشکرای دەکەن، نابێت زیادەرەوی لە خواردنیدا بکرێت و پێویستە لەگەڵیدا وەرزشبکرێت.

ماڵپەڕی لوبنان ٢٤ لە بابەتێکی تەندروستیدا نوسیوویەتی، خواردنی برنج و مەعکەرۆنی لە نانی ئێوارەدا دەکەوێتە سەر وەرزشکردن لە ڕۆژدا، چونکە گلوکۆز و گلایکۆجین لە جەستەدا کۆدەبێتەوە زیان بە ئەندامەکانی جەستە دەگەیەنێت، بۆ کەمکردنەوەی زیانە تەندروستییەکانی ئەو خۆراکە باشترە لە ڕۆژەکەیدا وەرزشبکرێت.

بۆ ئەو کەسانەی کێشی لەش دادەبەزێنن نابێت لە ژەمی ئێوارەدا کاربۆهیدرات بخۆن لەگەڵیدا گرنگی بە وەرزشکردن بدەن، باشترە ئەو خۆراکانەی ماددەی کاربۆهیدراتیان تێدایە لە ژەمی بەیانیان بخورێن.

Image result for Pasta and rice

ئەو کەسانەشی کە وەرزش ناکەن باشترە لە نانی ئێوارەدا تەنها گرنگی بە خواردنی سەوزە و میوە بدەن، خۆیان لەو خواردنانە بە دوربگرن کە گلوکۆزی تێدایە.

ئەمە لەکاتێکدا شارەزایانی خۆراک رایدەگەیەنن، باشترە ماددە خۆراکییەکان زیاتر بە پرۆتین دەوڵەمەندبن نەک بە کاربۆهیدرات.

بۆ ئەو کەسانەی شەکرەی جۆری یەکیان هەیە، بڕێکی کەم لەو خۆراکە بخۆن بۆ جێگرتنەوەی گلوکۆزی لەدەستچوو، بەڵام کەسانی توشبوو بە شەکرەی جۆری دوو خۆیان لە خواردنی دەوڵەمەند بە کاربۆهیدرات بەدوربگرن.

Image result for Pasta and rice

ئ.ل


زۆرترین خوێندراو