جۆرێك زەیتی رووەکی رێگە لە وەرینی قژ دەگرێت

2020-02-28

8464 جار خوێندراوەتەوە

+ -

وێڕای ئەوەی وەرینی قژ ئەگەری هەیە ئاماژەبێت بۆ بوونی گرفتێکی تەندروستیی، بەڵام زۆرکات پێویستی بەوە نییە کە تووشی دڵەڕاوکێ ببن چونکە ئەگەری هەیە دوای ماوەیەك خۆی دووبارە دەست بە هاتنەوە  بکاتەوە.

بەگوێرەی ماڵپەڕی ئێکسپرێس ئاماژە بەوەکراوە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەر وەرینی قژ بەردەوام بێت، ئەوا چەند هەڵبژاردنێك هەیە بۆ چارەسەری ئەم حاڵەتە و زیادکردنی گەشەی قژ.

لەم بارەیەوە توێژینەوەیەکی نوێ کە ئەنجامەکەی لە گۆڤاری "Toxicological Research" بڵاوکراوەتەوە ئشکرایکردووە، زەیتی لاڤێندەر رۆڵی هەیە بۆ هاندانی گەشە و درێژبوونەوەی قژ و چارەسەی ئەو کێشانە دەکات کە پەیوەندییان بەم حاڵەتەوە هەیە.

هەروەها دەرکەوتووە ئەم زەیتە رووەکییە رۆڵی هەیە بۆ چارەسەری نەخۆشییەکانی پێست و کێشەکانی خەو، هەروەها گەشەی قژ باشتر دەکات.

لەگەڵ ئەمانەشدا رێگە لە کەچەڵبوونی ژنان و پیاوان دەگرێت لەرێگەی کەمکردنەوەی وەرینی قژ بە بەردەوامیی و تاڵەکانی قژ ئەستوور دەکات و یارمەتییان دەدات زووتر درێژببنەوە.

ژ.ن