پێشبینی ئەمڕۆی بورجەکان

2020-02-28

84729 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بۆ ئەوانەی ئارەزووی پێشبینی بورجەکانیان دەکەن، رۆژانە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی لەسەرچاوە فەلەکییەکانەوەپێشبینییەکان وەردەگرێت و بڵاویدەکاتەوە.

هەست دەکەیت کە بە رۆژێکی پڕ لە فشاردا تێدەپەڕیت ونازانیت چۆن مامەڵە لەگەڵ دۆخەکەدا بکەیت و لەکوێوە دەست بکەیت بە کارکردن.

چەندین سوپرایزی گەورە چاوەڕوانت دەکەن لە ژیانی سۆزداریتدا، هەروەها لە هەندێك وێستەگەدا دەسترۆیشتوو دەبیت و توانای ئەوەت دەبێت هەلی کار بۆ دەورووبەرەکەت بڕەخسێنیت.

تەندروستیی خەزێنە و سامانە، ئەگەر پارێزگارییت لێیکرد ئەوا لێی سوودمەند دەبیت ، ئەگەر زیادلەپێویست بەکارتهێنا ئەوا لەدەستی دەدەیت.

دەبێت چەند چارەسەرێكی گرنگ و خێرا بدۆزیتەوە بۆ ئەو کێشانەی کە رووبەڕووت دەبنەوە لە ئەمڕۆدا، هەروەها رەنگە ناچارببیت کە بڕیاری گرنگ و یەکلا کەرەوە بدەیت.

هیچ کات خاڵی لاوازیی خۆشەویستەکەت بەکارمەهێنە بۆگەیشتن بەوەی کە دەتەوێت ، چونکە بەو جۆرە ناچاردەبێت هەرشتێك بتوێت بۆت بکات بەبێ ئەوەی خۆی ویستی لەسەریبێت، ئەمەش وایلێدەکات لەگەڵ کاتدا لێت دووربکەوێتەوە.

تووشی هەندێك گرفت دەبیت و هەست بە شەکەتیی و بێتاقەتیی دەکەیت، باشتروایە بچیتە دەرەوەی شار و کەمێك کات لە سروشتدا بەسەر ببەیت بۆئەوەی ئارام ببیتەوە.

خاوییەك لە کارەکانت و بەڕێوەچوونی پرۆژەکانتدا بەدی دەکەیت، ئەمەش واتلێدەکات هەوڵی زیاتر بدەیت بۆئەوەی بتوانیت پارێزگاریی لە پێگەی پیشەییت بکەیت و کارەکانی لەکاتی خۆیدا بەجێبهێنیت.

هیچ رەفتارێك مەکە کە ببێتە هۆی بێتاقەتی و ئازاردانی کەسانی دەورووبەرت، چونکە ئەوان خۆشیان دەوێیت و چاوەڕێی هیچ خراپەیەك لەتۆوە ناکەن، بۆیە بێهیوایان مەکە.

کۆنترۆڵ نەکردی ئارەزووەکانت بەرەو ئاقارێکی خراپت دەبەن و وادەکەن هەموو هەوڵەکانت تەنها بۆ ئەوان بێت، دەبێت ئیرادەیەکی بەهێزت هەبێت و بتوانیت کۆنترۆڵی ویستەکانت بکەیت.

ئەمڕۆ چەند شتێكی نوێ لە شوێنی کارەکەتدا تاقیدەکەیتەوە و بەهۆی ئەوانەوە چەند وانەیەکی گرنگ وەردەگریت کە کاریگەریی باشیان لەسەر داهاتووت دەبێت.

خۆشەویستەکەت چاوەڕوانە بە هەمان شێوەی ئەو مامەڵەی لەگەڵدا بکەیت و رێزی لێبگریت و خۆشەویستی بۆ دەرببڕیت، تۆش هەمان هەستت بۆ ئەو هەیە بۆیە زیاتر لەوەی بۆ دەرببڕە کە چاوەڕوانی دەکات.

گرنگە راستیی هەستەکانت بەهاوبەشی ژیانت بڵێیت و هیچ شتێکی لێنەشاریتەوە، بۆئەوەی بتوانێت خۆی ئامادە بکات بۆ هەر شتێك کە دێتە رێی و ئەگەری هەیە رێگەی هەردووکتان جیابکاتەوە.