دایکێک بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی منداڵەکەی کە نێرگەلە دەکێشێت تاوانبار دەکرێت

2020-02-25

7716 جار خوێندراوەتەوە

+ -

داواکاری گشتی لە ڕیاز پایتەختی سعودیە بە تۆمەتی پشتگوێخستنی منداڵە تەمەن دوو ساڵەکەی تاوانباردەکرێت، ئەویش دوای ئەوەی گرتە ڤیدیۆی منداڵەکەی لە ئینتەرنێت بڵاوکرایەوە کە نێرگەلە دەکێشێت.

ڕوسیا تودەی نوسیوویەتی، بنکەی پۆلیسی شاری بەریدە کە دەکەوێتە باکوری ڕۆژهەڵاتی ڕیازەوە دایک و پوری منداڵێکی دوو ساڵ و نیو دەستگیردەکەن، بەهۆی ئەوەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی سناپچات، گرتە ڤیدیۆی ئەو منداڵەیان بڵاوکردووەتەوە کە نێرگەلە دەکێشێت، کە بۆ مەبەستی گاڵتە و خۆشی ئەو کارەیان کردووە.

لە دوای لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە داواکاری گشتی ڕیاز دایکە سعودیەکەی بە تۆمەتی پشتگوێخستنی منداڵەکەی و زیانگەیاندن بە سەلامەتی و تەندروستی جەستەی و دەروونی منداڵەکەی تاوانبار کراوە.

بە ماددەی سێ لە یاسای پاراستنی سەلامەتی منداڵ لە سعودیە دایکەکە و پوری منداڵەکە بە تۆمەتی ناوزراندن و زیانگەیاندن بە منداڵەکە تاوانبار کراون

بەپێی یاساکانی پاراستنی منداڵ لە سعودیە پوری منداڵەکە سزای بەندکردن و داخستنی ئەکاوتنی سناپچاتەکەی سزا دەدرێت.

Image result for توجيه الاتهام لأم سعودية صورت طفلتها تدخن "الشيشة"

Image result for توجيه الاتهام لأم سعودية صورت طفلتها تدخن "الشيشة"

ئ.ل