چیرۆکی ئەو منداڵەی لە ڕێگەى ڤیدیۆیەکەوە سەرتاپای ژیانی گۆڕا

2020-02-23

78159 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی منداڵێک کە بەهۆی گاڵتەکردن بە شێوە و ڕوخساری هیوا بە مردن دەخوازێت، کاردنەوەی لێکەوەتەوە، بەهۆیەوە سەرنجی بەشێک لە ناودارانی جیهانی راکێشا و کەمپینێکیش بۆ یارمەتیدانی ئەو منداڵە پێکهێنرا.

چیرۆکی ئەو منداڵە "کوادن" چەند ڕۆژێکە لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکانەوە بووەتە جێگەی هاوخەمی بینەرەکانی، دایکی ئەو منداڵە تەمەن نۆ ساڵە گرتە ڤیدیۆی کوڕەکەی بڵاوکردووەتەوە.

دایکی کوادن بایلز لە گرتە ڤیدیۆکەدا کێشەکانی منداڵەکەی کە بەهۆی "کورتەباڵاییەوە" دەناڵێنێت دەرخستووە، لە بەشێکی ڤیدیۆکەدا کوادن دەڵێت "هیوادارم کەسێک بیکوشتمایە.. من لە توانامدایە خۆم بکوژم.. دایکە تۆ هیچت بۆ من نەکرد"، بەهۆی ئەو ڤیدیۆیەوە کاردانەوەی بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی بەدواداهات و بەشێکی زۆر لە کەسایەتییە دیارەکان دەستی هاوکارییان بۆ درێژ کردووە و  کەمپینێکی بۆ راگەیەنراوە کە نزیکەی نیو ملیۆن دۆلاری بۆ کۆکراوەتەوە.

جگەلەوەش چەندین کەسایەتی بەناوبانگی جیهان لە ئەکتەر و وەرزشەوان و ڕۆژنامەنوس لە کەمپینەکەى کوادندا بەشداربوون، کوادن بانگهێشتکراوە لە یارییەکی (ڕەگبی) هەڵبژاردەی ئوسترالیا بەشداریی بکات و یاریزانەکانیش پەیامیان لەسەر وێنەکانی خۆیان بۆ ناردووە و پێیان وتووە "کوادن لە کۆتایی ئەم هەفتەیە بە پەرۆشەوە چاوەڕوانی تۆ دەکەین، ئێمە وەک دایک و باوکت و ئازیزانت لەگەڵت دەبین".

Image result for Standing Tall For Dwarfism: Quaden Bayles

لای خۆشیەوە (هیو جاکمان) ئەکتەری بەناوبانگی ئوسترالیا پەیامێکی ئاڕاستەی منداڵەکە کردووە و پێی وتووە "کوادن، ئەی هاوڕێ.. تۆ زۆر لەوە بەهێزتریت کە هەستی پێدەکەیت و بەدەر لە هەموو شتێک تۆ هاوڕێیەکت هەیە بەناوی هیو".

ئەکتەری ئەمریکیش (جێفری دین مۆرگان) بە کوادنی وتووە کە لە ئێستاوە ئەو هاوڕێیەکی ئەوە.

لە ئێستادا دایکی منداڵەکە دەڵێت لە دوای ئەو هەڵوێست و پشتگیرییانە کوڕەکەی ناخۆشترین ڕۆژەکانی ژیانی بووە خۆشترین ڕۆژەکانی.

Image result for Standing Tall For Dwarfism: Quaden Bayles

ئ.ل