وێنە.. ئەو منداڵەی شێوەی لە باڕبی دەچوو دوای ١٠ ساڵ چۆن گۆڕاوە؟

2020-02-22

57406 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئیرا براون کە لە تەمەنی دوو ساڵییەوە کاری نمایشکاری دەستپێکرد بەهۆی ئەوەی لە بوکەڵەی بەناوبانگی باڕبی دەچوو، لە ئێستادا شێوەی بەڕاددەیەکی زۆر گۆڕاوە.

ماڵپەری "العربیة" لە بابەتێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، دایك و باوکی ئەو منداڵە هەر لە بچووکییەوە هەستیان بەوە کردووە کە منداڵەکەیان لە باڕبی دەچێت، بڕیاریاندا کە یارمەتی منداڵەکەیان بدەن تا ببێت بە نمایشکار.

دوای ئەوەی کۆمپانیاکانی جلوبەرگ وێنەی ئەم منداڵەیان بینیوە راستەوخۆ سەرسامی بوون و قبوڵیان کردووە کە کاری نمایشکاری پێبدەن و دوای بڵاوبوونەوەی وێنەکانیشی بەردەوام پێشنیاری کارکردنی بۆ رەخساوە.

دوای ئەوەی عەزییەکی پەمەیی لەبەرکردووە ئەم منداڵە وەك بوکەڵەی باڕبی دەرکەوتووە و وێنەکانی بەراددەیەکی زۆر بەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبوونەتەوە و کەسانێکی زۆر سەرسامی بوون لە هەموو جیهاندا و ناوبانگێکی زۆری دەرکردووە، کەسانێکی زۆر دوای بینینی وێنەکان پێیان وابووە کە ئەمە بوکەڵەیە نەك منداڵێکی راستەقینە.

دوای تێپەڕبوونی چەند ساڵێك شێوەی ئەم منداڵە گۆڕاوە و لە نوێترین وێنەکانیدا ئەمە دەردەکەوێت، بەجۆرێك شێوەی ئێستا لە هەر منداڵێکی ئاسایی دەچێت و بەڕاددەیەکی کەمتر لە بوکەڵەی باڕبی دەچێت.

 

Ira Brown, a Barbie doll look-like model's mother got criticized for over-doing Ira's make-up & dying hair

Ira Brown appeared in many ad campaigns & endorsed many child clothing line

Ira Brown aka Aira Marie Brown rose to fame by the age of 2, owns $50,000 net worth

Image result for girl