ڤیدیۆ.. باوکێك بەم شێوەیە ترسی منداڵەکەی لە بۆردومان دەڕەوێنێتەوە

2020-02-19

13473 جار خوێندراوەتەوە

+ -

باوکێك لە وڵاتی سوریا هەوڵیداوە منداڵەکەی بەشیوەیەکی سەرسوڕهێنەر لەگەڵ ناڕەحەتییەکانی وڵاتەکەیدا رابهێنێت و هەرکاتێك گوێی لە دەنگی بۆردومان و هێرشە ئاسمانییەکان دەبێت دەست بە قاقای پێکەنین بکات.

لە هەواڵێکدا ماڵپەڕی بی بی سی کە ڤیدیۆکەی بڵاوکردووەتەوە ئاماژەی بەوەکردووە، وەك دەردەکەوێت ئەو باوکە سورییە هەوڵدەدات کچەکەی لەگەڵ تەقینەوە و بۆردومانی موشەکەکان و شەڕی وڵاتەکەیدا رابهێنێت و بیکات بە یارییەك بۆی تا لەجیاتی ترس پێبکەنێت و هەست بە ئارامی بکات.

ئەم ڤیدیۆیە بەڕاددەیەکی بەربڵاو بەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەتەوە و کەسانێکی زۆر هاوسۆزییان بۆ منداڵەکانی سوریا دەربڕیوە و داوایان کردووە کە چیتر چارەسەری ئەم دۆخە بکرێت و رێگە لە بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوارەبوون و خراپبوونی دۆخی کوردانی رۆژئاوای کوردستان بگیردرێت.