پیربوونی پێشوەختە منداڵێکی بەرەو مەرگی برد

2020-02-16

9815 جار خوێندراوەتەوە

+ -

منداڵێکی تەمەن هەشت ساڵان بەهۆی توشبوونی بە نەخۆشی پرۆجیریا، کە پیربوونی پێشوەختەی پێدەوترێت گیانیلەدەستدا.

لە هەواڵێکی روسیا تودەیدا هاتووە، ئەو جۆرە نەخۆشییە بۆماوەییە و رێگردەبێت لە گەشەکردنی ئێسکە پەیکەری کەسەکە بەشێوەی سروشتی، بەجۆرێک ئەندامەکانی هەناو و مێشک گەورەدەبن.

بەگوێرەی پزیشکەکانی ئەو منداڵە چەند جارێک جەڵتەی مێشک لێیداوە و توشی شەلەلی کردووە، بەجۆرێک چوار جار توشی شەلەلی نیوەی جەستەی بووە، بەهۆی لەکارکەوتنی ئەندامەکانی جەستەیەوە گیانیلەدەستداوە.

لە جیهاندا ٣٥٠ حاڵەتی نەخۆشی پرۆجیریا تۆمارکراوە، لە ئۆکرانیا ئەو کچە بچوکەی کە بەهۆی نەخۆشییەکەوە مردووە، بە یەکەم حاڵەتی توشبوو بەو نەخۆشییە دادەنرێت لەو وڵاتەدا.