ئینستاگرام کێشەی تێکەوت

2020-01-29

2927 جار خوێندراوەتەوە

+ -

چەند کاتژمێرێکە بەشێک لە بەکارهێنەرانی تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام کێشەیەکیان ڕووبەڕوو بووەتەوە و دەڵێن، کەس بڵاوکراوە و ستۆرییەکانیان نابینێت.

ماڵپەڕی داوندیتێکتەر، کە ماڵپەڕێکی سەربەخۆیە و کاری دەستنیشانکردنی کێشەیە لە ماڵپەڕە جیهانی و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، ئاماژەی بە هەڵکشانێکی گەورەکرد لە ژمارەی ئەو کەسانەی کێشەیان لەگەڵ بڵاوکراوەکانیاندا هەیە، بەکارهێنەران لە جیهاندا گلەیی ئەوەدەکەن کە کەس بڵاوکراوەکانیان نابینێت و هیچ کەس کاردانەوەی بۆیان نییە.

شایەنی باسە ئەمە دووەم کێشەی کۆمپانیای فەیسبووکە لەم هەفتەیەدا و سەرەتای هەفتەکەش تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بە شێوەیەکی کاتی کێشەی بۆ دروستبوو، بەکارهێنەران نەیاندەتوانی بڵاوکراوەی تازە و ئاگادارکردنەوەکانیان ببینن.

ب.ع