کەشتییەک کە نزیکەی ١٠٠ ساڵە لە سێگۆشەی بەرمۆدادا نقومبووە دۆزرایەوە

2020-01-29

156766 جار خوێندراوەتەوە

+ -

چەند لێکۆڵەرێکی ئەمریکی ئاسەواری کەشتییەکیان دۆزییەوە کە نزیکەی ١٠٠ ساڵە لە سێگۆشەی بەرمۆدادا ون بووە.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی زە سەنی بەریتانی، ساڵی ١٩٢٥ کەشتی "SS Cotopaxi" بە ٣٢ سەرنشینەوە لەنێو سێگۆشەی بەرمۆدادا ون بووە و لەو ساڵەوە هیچ کەس هەواڵی نەزانیووە و بووەتە یەکێک لە بەناوبانگترین چیرۆکەکانی بەرمۆدا.

کەشتییە هەڵمییەکە لە بەرواری ٢٩ی تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٢٥دا لە کەناراوەکانی ساوس کارۆلینای ئەمریکا جیابووتەوە و بە بارێک خەڵوزەوە بەرەو کوبا کەوتووەتەڕێ، هیچ کەس نەیزانیووە کە لەکوێ نقومبووە و جەستەی سەرنشینەکانیش نەدۆزراونەتەوە، بەڵام هەفتەی ڕابردوو لە دووری ٦٥ کیلۆمەتر لە کەنار دەریای سەینت ئۆگەستینی ویلایەتی فلۆریدادا پاشماوەی کەشتییەکە دۆزراوەتەوە.

هەرچەندە دانیشتووانی ناوچەکە بەر لە ٣٥ ساڵ پاشماوەی کەشتییەکەیان دۆزیوەتەوە و ناوی "ئاسەواری ورچ"یان لێناوە، دواتر دەرکەوتووە ئەمە هەمان کەشتییە کە ساڵی ١٩٢٥ونبووە.

شایەنی باسە ئەم کەشتییە یەکێکە لەو دەیان کەشتی و فڕۆکانەی کە دەوترێت لەنێو سێگۆشەی بەرمۆدادا بە هۆکاری نامۆ نقووم بوون.

Image result for SS Cotopaxi

ب.ع