ئەنتیڤایرۆسی ئاڤاست زانیاریی بەکارهێنەرەکانی دەفرۆشێتەوە

2020-01-29

1394 جار خوێندراوەتەوە

+ -

خەڵکی ئەنتیڤایرۆس بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆمپیوتەر و مۆبایلەکانیان بەکاردەهێنن تاکو کەس نەتوانێت دەست بەسەر زانیارییەکانیاندا بگرێت، بەڵام ئەنتیڤایرۆسی ئاڤاست وادیارە زیاتر لەوەی کە خەڵکی لێیدەترسێت بازرگانی بە زانیارییە کەسییەکانەوە کردووە.

بەپێی لێکۆڵینەوەیەک کە لەلایەن ماڵپەڕی "PCMag"ـەوە ئەنجامدراوە، ئەنتیڤایرۆسە چیکییەکە زانیاریی و گەڕانی بەکارهێنەرەکانی بەناو ئینتەرنێتدا بە لایەنی سێیەم فرۆشتووەتەوە و بەپێی بڵاوکراوەیەکی ماڵپەڕەکەش ئاڤاست هەرلایەنێک ئامادەبووبێت زۆرترین پارە بدات بەو لایەنە فرۆشراوە.

کۆمپانیاکانی ڕیکلام و بازرگانی بە گشتی زۆر بەدوای زانیارییە کەسییەکانی بەکارهێنەرانی ئینتەرنێتدا دەگەڕێن تاکو بزانن حەز بە چ کاڵایەک دەکەن تاکو ڕیکلامی دیاریکراو و ئامانجداریان نیشانبدەن.

هەرچەندە زانیارییەکانی کە ئاڤاست بازرگانی پێوەکردوون کەسیی نین بەڵام، مێژووی گەڕانی نێو گوگڵ و جوڵەکانت بەپێی جی پی ئێس و گەڕانەکانی نێو یوتیوب و چەندین زانیاری دیکە لەنێو ئەو فایلانەدان کە گەشتووە بەدەست لایەنی سێیەم.

Image result for Avast Antivirus

ب.ع