ڤیدیۆ.. بەهۆی جلەکانییەوە رێگەیانپێنەدا بچێتە ناو فڕۆکەیەکەوە

2020-01-29

155579 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هاوڵاتییەکی ئەمەریکی جەختی لەوە کردەوە کە کۆمپانیای تایبەت بە فڕۆکەوانی "یونایتید ئێرلانز" "ئیهانە"ی کردوە و رێگەی پێنەداوە کە بچیتە فڕۆکەکەیەوە بەهۆی جلەکانییەوە.

 لە هەواڵێکدا ماڵپەڕی روسیا تودەی ئاماژەی بەوەکردووە، ئەندریا وۆرلدواید لەو کاتەی کە بە فڕۆکەکانی "یونایتد ئێرلاینز" ویستویەتی لە شاری دێنیفەر لە ویلایەتی کۆلۆرادۆوە گەشت بکات بۆ شاری نیوارك لە ویلایەتی نیویۆرك،  لە ناو فڕۆکە خانەکاندا وەستێنراوە و رێگەی پێنەدراوە بچێتە ناو فڕۆکەکەوە.

وۆرلدواید بە کەناڵی "سی بی ئێس ٤"ی راگەیاندووە: کارمەندەکە رێگەی پێنەداوە بچێتە ناو فڕۆکەکەوە بەبێ ئەوەی هیچ روونکردنەوەیەکی پێبدات، وتیشی: "هەستمکرد کە کارمەندەکان لەنێوان خۆیاندا قسە دەکەن، دواتر پێیان وتم کە بەهۆی ئەوەی سنگی جلەکەی زۆر کراوە بووە رێگەیان پێنەداوە بچێتە ناو فڕۆکەکەوە، ئەویش پێی وتوون کە ئەمانە جلوبەرگێکی ئاسایین و بۆئەوە لەبەریکردووە کە بتوانێت بحەوێتە لە گەشتە دوروودرێژەکاندا.

وۆرلدواید وتیشی، "بەم جۆرە هەستم بە ئیهانەکردن و شەرمەزاری و شڵەژان کرد، وا هەستمدەکرد کە هەموو چاوەکان لەسەر منن".

دوای ئەم رووداوەش وێنەیەکی خۆی بەو جلانەوە بڵاوکردووەتەوە بۆئەوەی هەمووان بیبینن، لەکۆتاییشدا کارمەندەکان رێگەیانپێداوە کە بچێتە ناو فڕۆکەکەوە و داوای لێبووردنیان لێکردووە و قەرەبووی ئەو رەفتارەیان بە بلیتێکی تایبەت بە خزمەتگوزارییەکانی ناو فڕۆکەکە بەبڕی ٢٠٠ دۆلار کردووەتەوە.

ژ.ن