ئەم رێنماییانە یارمەتیت دەدەن خۆشەویستی پێشووت لەبیربکەیت

2020-01-29

36368 جار خوێندراوەتەوە

+ -

وازهێنان لە کەسێك کە خۆشتویستووە ئاسان نییە، چونکە ئەو هەستانەی کە هەتبووە بۆی و لەناختدا ژیاوە تووشی ئازارت دەکات و رێگەت پێنادات هەنگاو بنێیت و لە ژیان و مێشکتدا دەریبهێنیت.

بۆ ئەم مەبەستە ماڵپەڕی "لوبنان ٢٤" ئاماژەی بە سێ هەنگاو کردووە کە یارمەتیدەر دەبن بۆئەوەی بتوانیت ئەو کەسە لەبیر بکەیت و هەنگاوێك لە ژیانتدا بنێیت:

١. هەموو دەرگاکان دابخە

بوونی کەسێك لەبەردەمتدا بە بەردەوامیی و بینینی ئەو شتانەی کە پەیوەندییان بەوەوە هەیە وادەکات نەتوانیت لەبیری بکەیت، بۆیە باشتروایە هەموو رێگەیەك دابخەیت کە وادەکات بیبینیت یان رەفتاری لەگەڵدا بکەیت، هەروەها مەچۆ بۆ ئەو شوێنانەی کە ئەوی لێیە، هەروەها لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بلۆکی بکە بۆئەوەی چیتر هەواڵەکانی نەبینیت.

٢. تەرکیز بکەرە سەر لایەنە نەرێنییەکانی

ئەگەر بتەوێت لەبیری بکەیت دەبێت تەرکیز بکەیتە سەر لایەنە نەرێنییەکانی ئەو کەسە، بۆیە لە لیستەکەدا هەموو ئەو شتانە بنوسە کە لە کاتی پەیوەندییت لەگەڵیدا رووبەڕووی ببویتەوە و هەرکات بە مێشکتدا هات بیر لەمانە بکەرەوە، چونکە ئەمە یارمەتیدەرت دەبێت بتوانیت لەبیری بکەیت هەروەها بیر لەوە بکەیتەوە کە تۆ شایەنی ئەوەیت لەگەڵ کەسێكدا بیت زیاتر شایەنی تۆبێت.

٣. کۆتایی بە بۆشایی بهێنە

کاتێك بەتەنها دەبیت و کاتەکانت لەبۆشاییدا بەسەر دەبەیت بەچەند جۆرێك بیر لە رابردوو و هەستەکانت دەکەیتەوە، بۆیە رێگەمەدە کاتی بەتاڵ لە ژیانتدا هەبێت، بۆیە خۆت سەرقاڵی چالاکیی نوێ بکە بۆ نمونە هەوڵبدە فێری هیوایەتی نوێ ببیت، کاتەکانت لەگەڵ هاوڕێکانت بەسەر ببەیت یاخود سەرقاڵی خوێندن ببیت.

ژ.ن