خواردنی سەوزە چ کاریگەرییەک لەسەر مێشکی منداڵ دروستدەکات؟

2020-01-28

10183 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سەوزە و میوە بە گشتی چەندین سوودی گرنگیان بۆ تەندروستی مرۆڤە پێگەشتووەکان و منداڵانیش هەیە، بەڵام توێژینەوەیەکی نوێ خواردنی سەوزە دەبەستێتەوە بە توانای مێشکی منداڵەوە.

توێژینەوەیەکی نوێ، کە لە زانکۆی پێنسیلڤانیای ئەمریکا ئەنجامدراوە، ئاشکرایدەکات کە خواردنی سەوزەکان بە گشتی و سپێناخ و برۆکۆلی بەتایبەت کاریگەری ئەرێنییان لەسەر مێشکی منداڵ هەیە، چونکە ڕێژەیەکی زۆر ئاسنیان تێدایە.

بەپێی توێژینەوەکە، ئەم ڕێژەیە لە ئاسن یارمەتی منداڵان دەدات بەسەر کێشەکانی فێربوون و خوێندندا سەربکەون.

زاناکان لە زانکۆکە هەستاون بە لێکۆڵینەوە لەسەر مێشکی هەزار و ٥٠٠ منداڵ و گەنج و بڕی ئاسنیان لە مێشکیاندا دیاریکردووە، بۆیاندەرکەوتووە، کەمی ڕێژەی ئاسن پەیوەست بووە بە کێشەی بیرکردنەوە و تێگەشتنەوە لە منداڵانەدا کە کەمتر سەوزە دەخۆن.

شایەنی باسە کەمی ئاسن تەنیا زیانی بۆ بیرکردنەوە نییە، بەڵکو دەبێتە هۆی وەرینی قژ و خەمۆکی و تێکچوونی لێدانی دڵ.

Image result for Kids who eat their greens

ب.ع