هۆکارەکانی دروستبوونی ئازار لە سکی منداڵدا

2020-01-28

9722 جار خوێندراوەتەوە

+ -

دەستەی نەشتەرگەریی منداڵان لە ئەڵمانیا رایانگەیاندووە، هۆکارەکانی دروستبوونی ئازاری سک لە منداڵدا زۆرن باوترینیان قەبزی و بوونی ڤایرۆس یان بەکتریایە لە کۆئەندامی هەرسیاندا.

ماڵپەڕی سیحەتی لە هەواڵێکدا ئاماژەی بە زانیارییەکانی ئەو دەستەیە کردووە و نوسیوویەتی، قەبزی و تێکچوونی کرداری هەرس و میزکردن بە شێوەی پچڕ پچڕ، نەخواردنی خۆراک بە باشی لە نیشانەکانی دروستبوونی ئازاری سکە لە منداڵدا.

پزیشکانی دەستەکە ئاشکرایانکردووە لەکاتی بوونی توندبوونی ئازاری سک لە منداڵدا، باشترە بەخێرایی نیشانی پزیشک بدرێت، بەتایبەت ئەگەر ئازارەکەی لە بەشی سەرەوەی لای راستیی سکییەوە بوو لەگەڵیدا ڕشانەوە و دڵتێکهەڵاتن و سەرگێژخواردنی لەگەڵدا بوو، ئەگەری هەیە ئاماژە بێت بۆ توشبوون بە ڕیخۆڵە کوێرە، بە نەشتەرگەریی لادەبرێت و ژیانی لە مەترسیی تەقینی ڕیخۆڵە کوێرە و خراپبوونی تەندروستیی دەپارێزرێت.

Image result for ‫تعرف على أسباب آلام البطن لدى الأطفال‬‎

ئ.ل