چۆن یارمەتی منداڵە تازە پێگەیشتووەکەت دەدەیت کە خەوێکی باشی هەبێت؟

2020-01-27

11711 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هەندێک لە تازە پێگەیشتووان بە باشی ناخەون، هەستی مادوێتیانز یاد دەکات کە کاریگەریی نەرێنی لەسەر تەندروستیی جەستەیی و دەروونیان دروست دەکات، باوترین جۆری نەخۆشی کە تازە پێگەیشتووان بەهۆی کەمخەوییەوە توشیان دەبێت خەمۆکی و قەلەقییە.

ماڵپەڕی ویکی هاو لە بابەتێکی تەندروستیدا نوسیوویەتی، تازەپێگەیشتووان بەهۆی زۆر بەکارهێنانی ئامێرە ئەلەکترۆنییەکان و مانەوەیان بۆ کاتێکی زۆر بە دیار شاشەی ئەو جۆرە ئامێرانەوە، کاتەکانی خەویان تێکدەچێت و لە وانەکانی خوێندنگەکەیان باش نابن و خواردنی ناتەندروست دەخۆن.

بۆ ئەوەی منداڵی تازەپێگەیشتوو خەوێکی باشی هەبێت و کاریگەریی لەسەر ژیانی ڕۆژانەی دروست نەکات، ئەم کارانە بکرێن:

- کاتژمێرێک پێش نووستنی لە ماڵدا کەشێکی ئارامی بۆ دابین بکرێت.

- هانی منداڵ بدرێت بۆ بەجێهێنانی چەند ڕێگەیەکی ئارامکردنەوەی دەروونی وەک هەناسەدان و هەڵمژینی بە قوڵی یان گوێگرتن لە موزیکێکی ئارام بەخش.

- کەمتر ڕێگە بدرێت ئەو خواردنەوانە بخواتەوە کە ماددەی کافایینیان تێدایە.

- هانی منداڵبدرێت پێش نووستن وانەکانی بخوێنێتەوە.

- چاودێری سیستمی خۆراکی بکرێت و خواردنی قورس و دەوڵەمەند بە چەوری نەخوات.

- زیادکردنی سەوزە و میوە بۆ خواردنەکانی و خواردنەوەی ئاو بە بەردەوامی.

- ڕێگریکردن لە بەکارهێنانی شاشەی ئامێرە ئەلەکترۆنییەکان پێش کاتی نووستن.

ئ.ل