ڤیدیۆ.. ئەو کورەی ناوی خۆی کردووە بە شەیتان دەستگیرکرا

2020-01-24

132807 جار خوێندراوەتەوە

+ -

دەستگیرکردنی کوڕێک لە سعودیە کە بەهۆی رەفتارەکانییەوە جیاواز دەردەکەوێت و ناوی خۆی ناوە "شەیتان"، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کاردانەوەی لێکەوتەوە.

هەروەک لە ڤیدیۆکانیدا دەردەکەوێت شێوەی روخساری بە ماکیاژ گۆڕیوە بەتایبەت ئارایشتنی چاوەکانی، بەجۆرێک وەک ئەو کەسایەتییە دەربکەوێت کە لە دراماکاندا هەیە و پێی دەوترێت "شەیتان".

ماڵپەڕی موجز هەواڵی سعودیە ڕایگەیاندووە، ئەو کورە لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی سعودیەوە دەستگیرکراوە کە ناوی خۆیناوە "شەیتان"، بەڵام هیچ روونکردنەوەیەکی تر دەربارەی بڵاونەکراوەتەوە.

ژمارەیەکی زۆر لە بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەتایبەت لە تویتەر وێنەی و ڤیدیۆی "شەیتان"یان داناوە لە ژێر هاشتاگی "شەیتان ئازادبکەن"، کە زۆربەیان جەختیان لەوە کردووەتەوە پۆلیس ئەو گەنجەی دەستگیرکردووە.

ئ.ل