ڤیدیۆ.. کارێکی هونەریی جیاواز بۆ خۆپیشاندەران

2020-01-24

2260 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کۆمەڵێک گەنجی عێراقی بەشداربوو لە خۆپیشاندانەکانی مانگی تشرینی یەکەم رابردوودا "ئۆکتۆبەر" لە بەغدا و چەند شارێکی تر کارێکی هونەریی جیاوازیان کردووە، وەک پەیامێک بۆ دەسەڵاتداران.

لە گرتە ڤیدیۆیەکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لەلایەن گەنجێک بەناوی حوسام سوبحی بڵاوکراوەتەوە، تێیدا کارێکی هونەریی کە لە پارچە موزیکێک پێکدێت، تێیدا چەند دیمەنێکی ناو خۆپیشاندانەکان کراوە بە ڤیدیۆکلیپ بۆ موزیکەک بڵاوکراوەتەوە.

لەڕێگەی ئەو پارچە موزیکەوە خۆپیشاندەران پەیامێک بۆ دەسەڵاتدارانی وڵات دەنێرن، کە لەکۆتایی ڤیدیۆکەدا نوسراوە "ڕۆژەکانی لێپرسینەوە".

کارە هونەرییەکە لەلایەن کۆمەڵێک گەنج لە خۆپیشاندانەکان بەشداربوون کراوە، بەناوی شۆڕشی هونەر یان شۆڕشی هونەری ئۆکتۆبەر لە عێراق، ئەمەش لەپێناو گەیاندنی پەیامەکەیان بۆ بەرپرسانی وڵات.

خۆپیشاندانەکانی عێراق کاریگەریی لەسەر هونەر و هونەرمەندان هەبووە و چەندین کاری هونەریی موزیکی و شانۆیی لەسەر کراوە.

ئ.ل