ماسییەک لە دوای بازدانی لە ئاودا بە ملی کوڕێکەوە گیربوو

2020-01-24

28407 جار خوێندراوەتەوە

+ -

محەمەد ئیدۆلی ئەندەنوسی کاتێک لەگەڵ باوکیدا سەرقاڵی راوکردنی ماسی بووە، تووشی ڕووداوێکی دەگمەن بوو، ماسییەک لە ئاوەکەدا بازدەدات و دەچەقێت بە ملیدا.

ماڵپەڕی focus لە بابەتێکدا نوسیوویەتی، لە یەکێک لە دورگەکانی سولاویزی ئیندۆنیسیا ڕووداوەکە ڕوویداوە، محەمەد بەهۆیەوە توشی برینێکی مەترسیدار دەبێت و بەپەلە دەگەیەنرێتەوە نەخۆشخانە، بە خێرایی نەشتەرگەریی بۆ دەکرێت کە ماوەی دوو کاتژمێری خایاندووە.

هەروەک لە وێنەکاندا دەردەکەوێت، ماسییەکە بە ملی محەمەدە و ئازارێکی زۆری پێگەیشتووە، بە جۆرێک لە بەشی پشتەوەی ملی دەمی ماسییەکە دەرچووە، لە نەخۆشخانە ماسییەکە دەرهێنراوە.

سێرڤی عارف پزیشکی نەشتەرگەر ڕایگەیاند، نەشتەرگەرییەکە ورد بووە بەجۆرێک ماسییەکە لە ملی دەرهێنراوە تا زیان بە شاخوێنبەری محەمەد نەگەیەنێت.

ئەو کوڕە تەمەن ١٦ ساڵە تەندروستیی بەرەو باشتربوون چووە، بەڵام بەهۆی بەرزبوونەوە پلەی گەرمی جەستەیەوە لە نەخۆشخانە هێڵراوەتەوە، دوای دابەزینی تاکەی لە نەخۆشخانە دەردەکرێت.

ئەو جۆرە ماسییە پێی دەوترێت Needle fish شێوەیەکی درێژکۆلە و باریکی هەیە، ڕێژەیەکی زۆری لە دەریاکاندا بوونی هەیە، بەوە دەناسرێتەوە توانایەکی باشی لە بازداندا هەیە بە جۆرێک خێراییەکەی ٦٠ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا.

Image result for ‫سمكة الإبرة‬‎

ئ.ل