تایبەتمەندییەکانی بەهێزترین مۆبایلەکانی هواوی کە بەم زووانە دەردەچن

2020-01-24

5417 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هەندێك لەو ماڵپەڕانەی کە هەواڵی تەکنیکی بڵاودەکەنەوە ئاشکرایانکردووە کە هواوی ئامادەکاری دەکات بۆ خستنەبازاڕی نوێترین مۆبایلی (P40) لە ٢٦ی مانگی ئازاردا.

ماڵپەڕی روسیا تودەی لە بابەتێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، بەگوێرەی ئەو هەواڵە دزەپێکراوانە ئاشکراکراوە، مۆبایلەکە بە هەردوو جۆری ئاسایی و Pro دەبێت، هەروەها شاشەکەی بە کوالیتییەکی زۆر بەرز دەبێت و قەراغەکانی بەهەمان شێوەی سامسۆنگ نۆت چەماوە دەبێت.

هەروەها وا چاوەڕوانت دەکرێت کە ئەم مۆبایلانە پێنج کامێرای سەرەکییان هەبێت بە هاوێنەی (telephoto) ، هەروەها توانای نزیكکردنەوەی وێنەیان دەبێت و بە رێژەی نزیککردنەوەی بینینی X10، ئەمەش وادەکات بەکارهێنەر بتوانێت هەندێك توانای  وێنەگرتنی هەبێت کە پێشتر نەیبووە.

بەڵام کامێرای پێشەوەی ئەم مۆبایلانە دوو هاوێنەیی دەبێت بە کوالیتی ٣٢ پێکسڵ، هەروەها توانای ناسینەوەی رووخساری دەبێت بۆکردنەوەی قفڵی شاشەکە.

بەڵام جۆری Pro گەورەکەی پاترییەکەی توانای ٥٠٠٠ میلی ئەمپێری هەیە و دەتواندرێت لەماوەی ٤٥ خولەکدا بەڕاددەی %٧٥ بارگاوی بکرێتەوە، هەروەها میمۆرییەکەی ١٢ گێگابایتە و سیستمی بە "ئەندرۆید-١٠" کاردەکات.