ئەو ماددە خۆراکییانەی چانسی دووگیانی زیاد دەکەن

2020-01-21

20358 جار خوێندراوەتەوە

+ -

توێژینەوەیەکی زانایانی زانکۆی هارڤارد ئاشکرای دەکەن، ژنان ئەگەر پلانی دووگیانیان داناوە دەتوانن کۆمەڵێک ماددەی خۆراکی لە پاڵ ژەمەکانیان بخۆن، بەو جۆرە چەنسی دووگیانیان زیاد دەکات.

ماڵپەڕی لوبنان ٢٤ لە بابەتێکی تەندروستییدا ئاماژەی بە توێژینەوەیەکی زانایانی زانکۆی هارڤارد کردووە، کە کۆمەڵێک ماددەیی خۆراکی خستووەتە ڕوو یارمەتیی زیادبوونی چەنسی دووگیانیان دەدەن، ئەوانیش:

ترشی فۆلیک

ڤیتامین B9 یان ترشی فۆلیکی پێ دەوترێت، لە دیارترین ئەو ماددە خۆراکیانەن گەشەی کۆرپەلە زیاد دەکەن، لەگەڵ ئەوەشدا گرنگە بۆ زیادبوونی کرداری پیتاندن، ئەو خواردنانەی ترشی فۆلیکیان تێدایە وەک پرتەقاڵ و شیلک و سپێناغ و برۆکلی، لەگەڵیدا بەشێوەی حەپ دەتوانرێت ئەو ڤیتامینە بخورێت.

ئۆمێگا سێ

چەورییەکی سوود بەخشە زیاتر لە ماسیی و ئەڤۆگادۆ و چەرەسات لەگەڵ زەیتی زەیتوندا هەیە.

کالسیۆم

یەکێکە لە کانزا سەرەکییەکان ڕۆڵی گرنگی هەیە لە کرداری پیتاندندا، لە شیر و بەرهەمەکانی ماست و برۆکلی و هێلکەدا هەیە.

ئاسن

گرفتی خڕۆکە سورەکانی خوێن چارەسەردەکات، کەمبوونەوەی چەنسی دوگیانی و کرداری پیتاندن کەمدەکاتەوە، زیاتر لە گۆشت و پاقلەمەنییەکان و بەرهەمەکانی شیردا هەیە.

پڕۆتینی ڕووەکی

پاقلە و نیسک سەرچاوەی سەرەکی پڕۆتینی ڕووەکین، ئەمجۆرە پڕۆتینە کرداری پیتاندن باش دەکات و چەنسی دووگیانی زیاد دەکات.

Related image

ئ.ل