لەکاتی ماکیاژکردندا ئەم هەنگاوانە پەیڕەو بکە

2020-01-19

10376 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ماکیاژکردن کارێکی ئاسان نییە و ئەگەر کەسێک نەزانێت بەشێوەیەکی دروست بیکات ئەوا لەجیاتی خۆجوانکردن جوانی روخساری تێكدەدات و وادەکات بەشێوەیەکی گەورەتر دەربکەوێت.

بۆ ئەم مەبەستەش ماڵپەڕی ئەلجەمیلەی ئاماژەی بە سێ هەنگاوی سەرەکیی کردووە کە گرنگە لەکاتی ماکیاژکردندا پەیڕەو بکرێن، بەم جۆرە:

١. شێوەی برۆکانت لەگەڵ شێوەی رووخسارتدا بگونجێنە، هەروەها نێوانی برۆکانت با لەگەڵ پانی لوتدا گونجاو بێت بۆئەوەی جوانتر دەربکەوێت.

٢. نابێت لاسایی ڤیدیۆکانی فێرکاری ماکیاژ بکرێتەوە، بەڵکو دەبێت ماکیاژەکەت بەپێی گونجانی لەگەڵ جۆری پێستت و شێوەی روخسارتدا بکەیت، رەنگەکان و بریقەکانیش بەهەمان شێوە هەڵبژێریت بۆئەوەی جوانتر دەربکەوێت.

٣. زیادەڕۆییکردن لە بەکارهێنانی هایلایت وادەکات ئەو ناوچەیە لە دەموچاودا چەور دەربکەوێت، بۆیە باشتروایە زیادەڕۆیی نەکرێت لە بەکارهێنانیدا بۆ ناوچەکانی وەكو سەری لوت و کوڵمەکان.