خواردنەوەی چ جۆرە شیرێک بە گەنجی دەتهێڵێتەوە؟

2020-01-17

68922 جار خوێندراوەتەوە

+ -

زانایانی زانکۆی بریگهام یانگی ئەمریکی دەریانخستووە، خواردنەوەی شیری مانگای کەم چەوری دەرکەوتنی نیشانەکانی پیری بە شێوەی بایەلۆجی جەستە هێواش دەکاتەوە.

توێژینەوەکەی زانایان لە گۆڤاری Oxidative Medicine and Cellular Longevity بڵاوبووەتەوە، لاری تاکیر بەرپرسی توێژینەوەکە ئاماژەی بەوەکردووە، داتای پێنج هەزار و ٨٣٤ کەسی ئەمریکییان وەرگرتووە و لێکۆڵینەوەیان لەسەر کردووە، لەنێوان ئەوانەی شیری کەم چەوری کە ڕێژەی چەورییەکەی لە %١ لەگەڵ شیری چەور کە ڕێژەکەی لە %٢ بۆ ٣.٢٥ دەخۆنەوە، ئەمە لەکاتێکدا لە %١٣ی بەشداربووانی توێژینەوەکە شیر ناخۆنەوە.

توێژینەوەکە پەیوەندیی نێوان درێژی تیلۆمیترات "کۆتای کرۆمۆسۆمەکانە، کە یەکێک لە ئاماژە سەرەکییەکانی تەمەنی مرۆڤ"، لەگەڵ ڕێژەی چەوری ئەو شیرەی دەخۆنەوە دەرخستووە.

لە ئەنجامی توێژینەوەکەدا ئاشکرابووە، ئەوانەی شیری کەم چەوری دەخۆنەوە و لە سیستمی خۆراکییاندا هەیە، دەرکەوتنی نیشانەکانی پیری بەشێوەی بایەلۆجی جەستە خاو دەکاتەوە، بە مانای ئەوەی گەنجتر لە تەمەنی خۆیان دەردەکەون.

ئ.ل

Image result for ‫أي حليب يحافظ على الشباب؟‬‎