ڤیدیۆ.. فیلێک بۆ بردنی مانگۆ بە بەرزی پێنج پێ بەسەر دیوارێک دادەبەزێتە خوارەوە

2020-01-17

4698 جار خوێندراوەتەوە

+ -

گەشتیارێکی ناوچەی زامبیا گرتە ڤیدیۆی فیلەکەی تۆمارکردووە، کە لە بەرزی پێنج پێوە بەسەر دیوارێک دادەبەزێتە خوارەوە بۆئەوەی مانگۆ لە درەختەکە بکاتەوە.

ئەو گەشتیارە بەناوی ئییان سالیسبری تەمەن ٦٨ ساڵ  لە زامبیا لە باخچەی South Luangwa National دیمەنەکەی بینیوە و تۆماریکردووە، کە چۆن فیلەکە چوار قاچە گەورەکەی بەسەر دیوارەکەدا شۆڕدەکاتەوە و دادەبەزێتە خوارەوە.

خانەوادەی گەشتیارەکە ساڵانە سەردانی ناوچەی فیلەکان لە باشوری ئەفریقا دەکەن، بەڵام ئەو دیمەنە لەلایان دەگمەن بووە، ماوەیەک فیلەکە بۆ دەستکەوتنی مانگۆ دەسوڕایەوە، دواتر لە دەرەوەی سنوری شوێنی خۆی درەختی مانگۆی بینیوە و بەوجۆرە بۆی چووە.

ئییان وتوویەتی "ئەو دیمەنە بۆمان جێگەی سەرسوڕمان بووە، بەڵام دواترهەستمان کردووە دەچێتە شوێنی سەرەکی، کە لەوێ درەختی مانگۆی لێیە.. بە ڕوونی پێوەی دیار بووە کە زۆری برسیبووە".

لە درێژەی قسەکانیدا ئییان وتوویەتی "بۆماوەیەک لە چواردەوری خۆی گژوگیاو و مانگۆی خواردووە، دواتر بەهەمان شوێندا گەڕاوەتەوە، بەڵام شێوازی بەکارهێنانی چوار قاچە گەورەکەی بۆ هاتنە خوارەوە و سەرکەوتنی بە دیوارەکەدا جێگەی سەرنج بووە، ئەگەری هەیە فیلەکە تەمەن ٣٠ ساڵ بووبێت".

ئ.ل