لەیال عەبود گۆرانییەکی بە کوردی و عەرەبی بڵاوکردەوە

2020-01-17

14869 جار خوێندراوەتەوە

+ -

خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژی لوبنانی لەیال عەبود گۆرانییەکی شادی بە زمانی کوردی و عەرەبی بڵاوکردەوە.

" أستاذ الغزل" نوێترین کاری هونەریی لەیال عەبودە، هۆنراوەی دەباز یونس و دیار کەرکوکیە، هەڵکەوت زاهیر کاری ئاوازدانانی بۆکردووە، هەر لە چەناڵی تایبەتی خۆی لە یوتیوب بڵاویکردووەتەوە، لەلایەن هێمن حسێن و یەحیا مەرجی کاری دابەشکردنی بۆ کراوە.

لەیال مونیر عەبود لە ساڵی ١٩٨٢ لە بەیروت پایتەخی لوبنان لەدایکبووە، گۆرانیبێژێکی دیاری لوبنانە و نازناوی "شاژنی دڵ"ی لەلایەن هەوادارەکانییەوە پێدراوە، لە ساڵی ٢٠٠٧ دەستی بەکاری هونەری کردووە و چەندین کلیپ و گۆرانی تایبەت بەخۆی هەیە.

ئ.ل