ڤیدیۆ.. ساتی ڕۆچوونی شەقامێک لەبەردەم وێستگەی پاسێکدا

2020-01-17

12995 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە گرتە ڤیدیۆیەکدا کە لە یەکێک لە شەقامەکانی چین تۆمارکراوە، تێیدا شەقامێک لەبەردەم پاسێک دادەڕمێت، پاسەکە بە سەرنشینەکانییەوە دەکەونە ناویەوە، کە بەهۆیەوە شەش کەس گیانیان لەدەستدا و ١٦ی دیکەش برینداربوون، لەگەڵ ئەوەشدا چوار کەس بێسەروشوێنن.

بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی فۆکس نیوز، ڕووداوەکە ڕۆژی دووشەممەی رابردوو لە یەکێک لە وێستگەکانی وەستانی پاس لە بەردەم نەخۆشخانەی شاری شینینیگ لە پایتەختی شەنگەهای لە چین روویداوە.

میدیاکانی چین ساتی ڕۆچوونی زەوییەکە و کەوتنە ناوەوەی پاسەکەی بە سەرنشینەکانەوە بڵاوکردووەتەوە، لەگەڵیدا بەشێک لە وێستگەی پاسەکە ڕۆچووە، توانراوە هەندێک لەو کەسانەی کەوتوونەتە چاڵەکەوە دەربهێنرێن، بەڵام لە ناکاو تەقینەوەیەک ڕوویداوە، زۆربەی ئەوانەی لەو ناوەبوون دورکەوتوونەوە.

بەگوێرەی ماڵپەڕەکە لە ڕووداوەدا شەش کەس گیانیان لەدەستداوە، ١٦ کەس برینداربوون، گەڕان بە دوای چوار کەسی تردا کە لە سەرنشینەکانی پاسەکە بوون بەردەوامە، دواتر پاسەکە لە ڕێگەی ئامێری بەرزکەرەوە لە چاڵەکە هێنراوەتە دەرەوە، لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ئەو ڕووداوە بەردەوامە.

ئ.ل