زاناکان: کاریگەریی شەکر وەک ماددە هۆشبەرەکانە

2020-01-17

2834 جار خوێندراوەتەوە

+ -

زانایان لە زانکۆی ئارهۆسی دانیمارکی سەلماندوویانە، کە کاریگەریی شەکر لەسەر مێشک هەروەک کاریگەریی ماددە هۆشبەرەکانە، چونکە کیمیای مێشک دەگۆڕێت و دەبێتە هۆی ئالوودەبوون.

گۆڤاری "scientific reports" ئاماژە بەوەدەکات، بەشێکی زۆری خەڵکی بەدەست زۆر خواردنی شەکرەوە دەناڵێنن و دەڵێن کە کێشیان زۆر خێرا زیاددەکات و ناتوانن وازیشی لێبهێنن، بۆیە شەکر ناوی لێنراوە "هۆشبەرە شیرینەکە".

هەرچەندە تا ماوەیەک بەر لە ئێستا لێکۆڵینەوەیەک نەبوو کە کاریگەریی شەکر لەسەر مێشك ڕوونبکاتەوە، بەڵام زاناکان لە زانکۆی ئارهۆسی دانیمارک لێکۆڵینەوەیەکیان لەسەر مێشکی چەند بەرازێک کردووە، چونکە مێشکی بەراز زۆر لە مێشکی مرۆڤ دەچێت.

مایکڵ وینتەرداڵ سەرپەرشتیاری لێکۆڵینەوەکە دەڵێت، "بچوکترین گومانیش نەبوو کە شەکر بەهۆی ئاسەواری فیسیۆلۆجییەکانیەوە زیانێکی زۆری بۆ تەندروستی جەستە هەیە، بەڵام گومانمان لەوە دەکرد کە کاریگەری لەسەر مێشک و هەڵسوکەوت هەبێت."

Image result for sugar as drugs Scientific Reports