ئەم نیشانانە ئاماژەن بۆ تووشبوون بە جەڵتەی دڵ

2020-01-17

32281 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هەموو جۆرەکانی تووشبوون بە جەڵتەی دڵ تەنها لە ئازاری سنگ پێکنەهاتووە، بەڵکو هەندێكجار کۆمەڵێك نیشانەی دیکەشی لەگەڵدایە.

لە بابەتێکدا ماڵپەڕی ئێکسپرێس ئاماژەی بەوەکردووە، تووشبوون بە جەڵتەی دڵ بەشێوەیەکی سوك دەکرێت حاڵەتێکی مەترسیداربێت و گرنگە نیشانەکانی بزانن، بەم جۆرە:

لەو بارەیەوە پزیشكی نەخۆشییەکانی دڵ، جۆزیف کامبل بە ماڵپەڕی " Cleveland Clinic" راگەیاندووە: "ئەگەر تووشی جەڵتەی دڵ بوویت تەنانەت ئەگەر بە توندیش نەبێت، بۆیە دەبێت بزانیت کە دڵ  تووشی زیانێکی زۆر نەبووە و هێشتا دەتوانێت خوێن بەپێی پێویست بنێرێت بۆ بەشەکانی جەستە"، هەروەها تا زووتر چارەسەر وەربگیرێت، ئەگەریی تووشبوونی دڵ بە زیانی بەردەوام کەمتر دەبێتەوە.

نیشانەکانی تووشبوون بە جەڵتەی دڵ بەشێوەیەکی سوك بریتین لە هەستکردن بە قورسایی و فشار لە بەشی ناوەڕاستی سنگدا، کە دەکرێت ئازارەکە بڵاوببێتەوە بۆ شەویلگە، مل، قۆڵەکان و پشت، هەروەها نەخۆشەکە تووشی هەناسەتەنگی، هەستکردن بە دڵتێکهەلاتن، ئازاری سك، دڵە کزە و رشانەوە دەکات، هەروەها ئارەقکردنەوە زیاتر دەبێت و کەسەکە ئەگەری هەیە لەهۆشخۆی بچێت و توانای مێشكی لاواز ببێت.

ژ.ن