لەدایكبووانی ئەم بورجانە لەوە دەترسن بکەونە داوی خۆشەویستییەوە

2020-01-17

48459 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەگوێرەی فەلەکناسان و شارەزایانی بواری بورجەکان ئاماژە بەوەکراوە، کۆمەڵێك لە بورجەکان هەندێك تایبەتمەندییان لەیەکتر دەچێت و تاڕاددەیەك دەترسن لەوەی بەڕاستی کەسێکیان خۆشبوێت.

بۆ ئەم مەبەستە ماڵپەڕی لوبنان ٢٤ ئاماژەی بەو سێ بورجە کردووە کە لەدایكبووەکانیان بەڕاددەیەکی زۆر ئەم تایبەتمەندییان تێدا بەدی دەکرێت، بەم جۆرە:

فەریك:

لەدایكبووانی ئەم بورجە توانای ئەوەیان هەیە کە بە وردی بیر لە شتەکان بکەنەوە و لە وردەکارییەکان تێبگەن و تەرکیز بکەنە سەری، بۆیە بەر لەوەی دڵی بۆ کەسێك بکاتەوە کە لە بەردەمیدایە بیر لە هەموو ئەنجامەکان دەکاتەوە کە دوای ئەم بڕیارە دێنە پێشی، بۆیە ئەم کەسانە بروایا بە خۆشەویستی نییە بەڵکو بروایان بە رێزگرتن و تایبەتمەندییەکانی هاوبەشەکانیان هەیە، بۆیە بە ئاسانی ناکەونە داوی خۆشەویستییەوە.

گا:

هەرچەندە لەدایكبووانی بورجی گا ئارەزووی ژیان دەکەن، بەڵام پەیوەندییان لەگەڵ خۆشەویستیدا باش نییە، بەڵکو زیاتر گرنگی بەوە دەدەن لە شوێنێك بن و لەگەڵ کەسێك بن کە هەس بە ئارامی بکەن، بۆیە دووردەکەونەوە لە خۆشەویستی و نایانەوێت کەسی تازە بناسن.

گیسك:

لە ژیانی لەدایكبووانی بورجی گیسکدا تەنها ژیانی پیشەیی و پراکتیدی گرنگە نەك سۆزداری، بۆیە ئەگەر بیر لە دەستپێکی هەر پەیوەندییەکی نوێ بکەنەوە لە سەرەتادا بیر لە لایەنە ئەرێنی و نەرێنییەکانی دەکەنەوە کە بەهۆی پەیوەندییەکەوە رووبەڕوویان دەبێتەوە، هەروەها لە دیدی ئەوانەوە خۆشەویستی گرنگییەکی ئەوتۆی نییە تەنها کار لە پلەی یەکەمدایە.

ژ.ن