ئایا سیرۆمی ڤیتامین سی تەندروستە بۆ پێست؟

2020-01-17

10805 جار خوێندراوەتەوە

+ -

گۆڤاری هاوت دی ئەڵمانی تایبەت بە بابەتی جوانکاری ئاماژەی بەوەکردووە، "سیرۆمی ڤیتامین سی" بە کلیلی جوانی پێست دادەندرێت و یارمەتیدەرە لە شێداربوونەوە و یەکڕەنگبوون و بریقەداربوونی پێست.

گۆڤارەکە ئاماژەی بەوەکردووە، ڤیتامین سی رێگە لە دروستبوونی ماددەی میلانین دەگرێت، کە ئەمە دەبێتە هۆی دروستبوونی پەڵەی تۆخ لەسەر پێست.

هەروەها ئەم ڤیتامینە دەچێتە قوڵایی پێست و دروستکردنی کۆلاجین چالاکدەکات، بەمەش رێگە لە چرچبوونی پێست و دروستبوونی پەڵە دەگرێت، نەرمی بۆ پێست دەگەڕێنێتەوە و توندی دەکاتەوە.

لەگەڵ ئەمانەشدا ئەم ڤیتامینە وەك دژە ئۆکسیدێك دادەندرێت کە رێگە لە تێكچوونی خانەکانی پێست دەگرێت و ناهێڵێت چرچی و هێڵ لەسەر پێست دروست ببێت.

لەبارەی شێوازی بەکارهێنانی ئەم ڤیتامینەشەوە ئاماژە بەوەکراوە کە پاش پاککردنەوەی پێست دەبێت سێ بۆ پێنج دڵۆپ لە سیرۆمەکە بدرێت لە پێست و بڵاوبکرێتەوە بەباشی تا پێست هەڵیبمژێت.