ڤیدیۆ.. شاجوانی بەلجیکا لەکاتی هەڵبژاردنیدا توشی دۆخێکی شەرمەزارکەر بوو

2020-01-15

38481 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لەکاتی هەڵبژاردنی شاجوانی بەلجیکا بۆ ساڵی ٢٠٢٠ لەسەر ستەیج و لەکاتی ڕۆشتنیدا دەکەوێت، بەوهۆیەوە توشی دۆخێکی شەرمەزارکەر بوو.

ئاهەنگی هەڵبژاردنی شاجوانی بەلجیکا بۆ ساڵی ٢٠٢٠ ڕۆژی شەممەی رابردوو لە سەر شانۆی برۆکسیمۆس بەڕێوەچووە، تێیدا سیلین ڤانی تەمەن ٢٣ ساڵ لەکاتی هەڵبژاردنیدا و ڕێڕۆشتنی بۆ خستنە سەری تاجەکەی دەکەوێتە سەر زەوی، بەڵام بە خێرایی کۆنترۆڵی خۆی دەکات و بە زەردەخەنەوە بەردەوام دەبێت لە ڕۆشتنەکەی بەبێ ئەوەی ئاگادار بێت کە لەکاتی کەوتنەکەیدا ستیانەکەی کەوتووەتە سەر زەویەکە.

سیلین توانی نازناوی شاجوانی بەلجیکا بۆ ساڵی ٢٠٢٠ بەدەست بهێنێت، لەگەڵ ئەوەی ئەو ساتە بۆ ئەو خۆشترین ساتی ژیانی بووە، بەڵام لە هەمان کاتدا توشی شەرمەزاریی بووەوە بەهۆی جلەکانی و کەوتنەکەیەوە.

ئ.ل