پێنج رێنمایی بۆ پارێزگارییکردن لە جوانی پێست دوای تەمەنی ٣٠ ساڵی

2020-01-14

29311 جار خوێندراوەتەوە

+ -

خانمان لەدوای تەمەنی ٣٠ ساڵی دەبێت زیاتر گرنگی بە تەندروستیی جەستە و پێستیان بدەن بۆئەوەی بە تەندروستیی و جوانیی بمێننەوە و بەردەوام پێستێکی گەشاوەیان هەبێت.

بۆ ئەم مەبەستە ماڵپەڕی "سیدتي" عەرەبی ئاماژەی بە پێنج رێنمایی گرنگ کردووە کە یارمەتیدەرن بۆ باشترکردنی تەندروتسیی پێست و مانەوەی بە گەنجی، بەم جۆرە:

١. وەرزشکردن

وەرزشکردن بەبەردەوامی دەبێتە هۆی باشترکردنی میزاج و تەندروستیی و بەتایبەت ئەگەر لەگەڵیدا خواردنی تەندروست بخورێت.

٢. خواردنەوەی ئاو

خواردنەوەی ئاو بەبەردەوامی یارمەتیدەرە لە شێدارکردنەوەی پێست و جەستە و رۆڵی هەیە بۆ دابەزینی کێش و وادەکات مێشك بەشێوەیەکی باشتر کاربکات.

٣. دوورکەوتنەوە لە جگەرەکێشان

جگەرەکێشان رۆڵی هەیە بۆ زیادبوونی کێشە تەندروستییەکان لە مرۆڤدا، دەکرێت زیانی لەسەر تەندروستیی ژنان هەبێت، بۆیە پسپۆڕان  رێنماییانداوە بەوەی راستەوخۆ واز لە جگەرەکێشان بهێندرێت.

٤. کەمکردنەوەی کاتی دانیشتن

ئەو خانمانەی بۆماوەیەکی زۆر دادەنیشن و لە شوێنێکدا کاردەکەن باشتروایە ماوەی جارێك لەجێگەکەیان هەڵبستن و شوێنەکەیان بگۆڕن بۆئەوەی جەستەیان چالاك ببێتەوە و لە نەخۆشییەکانی وەك قەڵەوی و شەکرە بەدووربن.

٥. گرنگیدان بە پێست

پێویستە گرنگیی زیاتر بە پێست بدرێت و ماکیاژی پێوە نەهێڵرێت و مە ماددەی سروشتی پاکبکرێتەوە بۆئەوەی پێست پاك و درەوشاوە بیت، هەروەها بڕی پێویستی سەوزەومیوە بخورێت.

ژ.ن